پیرمام
ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی نوێنەرانی ئەنجوومەنی نشتیمانی كوردی سوریا جۆما تاهیر ،حەمید دەروێش، حەكیم بەشار، ئیبراهیم برو، مستەفا جۆما، نەسرەدین ئبیراهیم و مستەفا مەشایغ و لە ئەنجومەنی گەڵی رۆژئاواش عبدالسەلام ئەحمەد و سینەم موحەممەد و لە ئەنجومەنی باڵای كورد ئیلهام ئەحمەد و ئالدار خەلیل لە پەیەدە دكتۆر جعفر هەنان و غەریب حسۆ و پەرلەمانتاری سەربەخۆی دیاربەكر لەیلا زانا و سەرۆكی شارەوانی دیاربەكر عوسمان بایدەمیر، سێیەم رۆژی كۆبونەوە بۆ گەیشتن بە گوتارێكی هاوبەشی سیاسی نێوان لایەنە كوردییەكانی سوریا لە شارۆچكەی پیرمام بەڕێوەچوو.
هەروەها هەموو پارتەكانی كورد هیواخوازن كە پارتیە كوردیەكانی سوریا لە یەكتر نێزیك ببنەوە و چاوەروانی ئەنجامی باش دەكەن.
لە نیوەی كۆبوونەوەكە ھەریەك لە پەرلەمانتاری سەربەخۆی توركیا لەیلا زانا و سەرۆكی شارەوانی دیاربەكر عوسمان بایدەمیر كۆبونەوەیان جيھێشت.