Hemin, Muhammed, Rewa
02 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 03 مای,س 2016
عه‌بدولحه‌مید ته‌مۆ، ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی هێزه شۆڕشگێڕه‌كان و ئۆپۆزسیۆنی سووریا كه هاوكات ئه‌ندامی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورده ده‌ڵێت: "ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان برینداربوون له‌لایه‌ن په‌یه‌ده-وه رێگریان لێكراوه ببرێن بۆ هه‌رێمی كوردستانی عێراق. به‌ڵێ، ده‌روازه‌ی سنووری سمێلكا-پێشخابوور كه ده‌كه‌وێته نێوان هه‌رێمی كوردستانی عێراق و باكووری سووریا له‌لایه‌ن حكوومه‌تی كوردستانه‌وه داخرا. ئه‌وه‌ش له‌به‌ر سیاسه‌تی په‌یه‌ده داخرا. به‌ڵام ده‌روازه‌كه بۆ برینداران و نه‌خۆشه‌كان كراوه‌یه. په‌یه‌ده رێگری كرد له گواستنه‌وه‌ی برینداره‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان. پاشان له میدیاكانی خۆیدا ده‌ڵێت وه‌ك ده‌بینن ده‌روازه‌كه به‌ڕووماندا داده‌خه‌ن و رێگه به په‌ڕینه‌وه‌ی برینداره‌كان ناده‌ن".
ته‌مۆ كه له هه‌مان كاتدا به‌پرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی رەوتی پاشەڕۆژە، بۆ ئانادۆڵو دوا و باسی له‌وه كرد كه له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی قامیشلۆدا، سه‌رۆكی هه‌ریمی كوردستان مه‌سعود بارزانی، ته‌واوی نه‌خۆشخانه و ئه‌مبوڵانسه‌كانی ناوچه‌كه‌ی خسته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه بۆ وه‌رگرتنی بریندارانی قامیشلۆ، گوتیشی: "ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان برینداربوون له‌لایه‌ن په‌یه‌ده-وه رێگریان لێكراوه ببردرێن بۆ هه‌رێمی كوردستانی عێراق. به‌ڵێ، ده‌روازه‌ی سنووری سمێلكا-پێشخابوور كه ده‌كه‌وێته نێوان هه‌رێمی كوردستانی عێراق و باكووری سووریا له‌لایه‌ن حكوومه‌تی كوردستانه‌وه داخرا. ئه‌وه‌ش له‌به‌ر سیاسه‌تی په‌یه‌ده داخرا. به‌ڵام ده‌روازه‌كه بۆ برینداران و نه‌خۆشه‌كان كراوه‌یه. په‌یه‌ده رێگری كرد له گواستنه‌وه‌ی برینداره‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان. پاشان له میدیاكانی خۆیدا ده‌ڵێت وه‌ك ده‌بینن ده‌روازه‌كه به‌رووماندا داده‌خه‌ن و رێگه به په‌ڕینه‌وه‌ی برینداره‌كان ناده‌ن".
ته‌مۆ باسی له هێرشه‌كانی دژ به ئه‌نه‌كه‌سه و مێدیاكان كرد له ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی په‌یه‌ده.
ته‌مۆ گوتیشی: "هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی په‌یه‌ده بۆ سه‌ر ئه‌نه‌كه‌سه په‌یوه‌ندیی به دانوستانه‌كانی جنێڤه‌وه هه‌یه. ئه‌نه‌كه‌سه له جنێڤ وه‌ك نوێنه‌ری كورد قبوڵكرا، به‌ڵام په‌یه‌ده قبوڵ نه‌كرا. ژماره‌یه‌ك ئۆفیسی ئه‌نه‌كه‌سه سووتێنران و له هه‌ندێك دیواردا نووسراوی هه‌ڕه‌شه ئامێز نووسران. دواجاریش رادیۆی ئارتا ئێف ئێم كه له باكووری سووریا ناسراوه سووتێنرا. په‌یه‌ده به‌م په‌لامارانه هه‌وڵی ڕێگرتن ده‌دات له به‌رزبوونه‌وه‌ی ده‌نگێكی جیاواز".