هه‌ولێر
ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئاماده‌كاریی پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان، به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ند كرا و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنی شیوعی، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی، ئاراسته‌ی سێیه‌م، سۆشیالیست بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌یان كرد.
لیژنه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان، 21 ئه‌ندامی بۆ دیاری كراوه، له نێوان لایه‌نه‌كاندا به پێی سیسته‌می سانتلیگۆ ژماره‌ی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه دیاریكراوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی چوار فراكسیۆن كه هه‌ر یه‌كه‌یان خاوه‌نی یه‌ك كورسین له په‌رله‌مان، بەهه‌ر چواریان به‌پێی سیسته‌مه‌كه یه‌ك ئه‌ندامیان ده‌بێت، به‌ڵام "شیوعی، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی، ئاراسته‌ی سێیه‌م، سۆشیالیست" بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌یان كرد.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، یوسف محه‌مه‌د ناوی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی خسته ده‌نگدانه‌وه، به‌ده‌نگی 71ی به‌ڵی و 1 ده‌نگی نه‌خێر ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان دیاریی كران.
یوسف محه‌مه‌د گوتیشی: "پێشتر گفتوگۆی زۆر له‌سه‌ر پرسی دیاریكردنی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان كراوه، بۆیه باشتره بخرێته ده‌نگدانه‌وه".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی شیوعی ئه‌بو كاروان، رایگه‌یاند: "ئێمه یاداداشتێكمان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان کردووە کە 41 ئه‌ندامی په‌رله‌مان، ئیمزایان كردبوو له‌سه‌ری به‌ڵام به‌داخه‌وه په‌رله‌مان بۆچوونی ئێمه وه‌ك چوار فراكسیۆنه‌كه و ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی یاداشته‌كه‌یان واژۆ كردووه، به هه‌ند وه‌رنه‌گرت بۆیه بایكۆتی دانیشتنهكهشمان كرد".
له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی چوار فراكسیۆنه‌كه ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی تری په‌رله‌مان له فراكسیۆنه جیاجیاكان بایكۆتی دانیشتنی په‌رله‌مانیان كرد.
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، له فراكسیۆنی پ.د.ك دڵشاد شه‌عبان بۆ ئانادۆڵو گوتی: "به پێویستمان زانی بایكۆتی دانیشتنه‌كه بكه‌ین، ناكرێ هه‌موو شتێك به‌ویستی پێنج لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كه بێت له په‌رله‌مانی كوردستان".
شه‌عبان گوتیشی "به‌داخه‌وه ده‌بوو ره‌چاوی ماندوبوون و خه‌بات و مێژووی سیاسی هه‌رچوار لایه‌نه سیاسییه‌كه بكرێت، به‌تایبه‌تی حزبی سۆشیالیست كه سه‌رۆكه‌كه‌ی محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموده، ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا كوڕێكی له به‌ره‌كانی شه‌ڕی دژه داعش شه‌هید بوو".
له‌هۆڵی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان، سه‌رۆكی فراكسیۆنی سه‌وز بێگه‌رد دڵشاد گوتی: "سیسته‌می سانتلیگۆ سیسته‌مێكی دیموكراسی و پێشكه‌وتووه، بۆیه ئێمه هه‌موو فراكسیۆنه‌كان كۆك بووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌ندامانی ئاماده‌كاری لیژنه‌ی پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان دیاری بكه‌ین".
له ئێستادا ناوی ته‌واوی هه‌ر 20 ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان، له په‌رله‌مانی كوردستان په‌سه‌ند كراوه، ماوه‌ته‌وه سه‌ر ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كه بۆ چوار لایه‌نه‌كه دیاریكراوه. به‌ڵام ئه‌وان بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌یان كرد ماوه‌ته‌وه سه‌ر هه‌ڵوێستی رۆژانی ئاینده‌یان.