قەیسەری
بە هەماهەنگی فەرماندەی لیوای كۆماندۆی یەكی قەیسەری، " تابوری ئەرسیەسی ٢٠١٥ " مانۆڕی خۆیان ئەنجام دا.لە مانۆڕەكەدا كە لە نزیك شارۆچكەی ئینجەسوی قایسەری بەڕێوەچوو ، ٣٠٠ كۆماندۆی پەرەشووتوان و ٨٠٠ كارمەند و ١٠ فڕۆكەی گواستنەوە و ٢ فڕۆكەی جەنگی ئێف ١٦ و ١٠٠ هەلیكۆپتەری جەنگی تێیدا بەشدار بوون.
وەكو سیناریۆی ئامادە كراو، شارۆچكەكە وەك ناوچەی دوژمن دیاری كرابوو، پەرەشووتوانەكان لە ناوچەی پێداگیری (حەزم) ەوە خۆیان فرێدایە خوار.
لەهەمان ناوچەوە لەرێگەی فڕۆكەكانەوە چەندین تەقەمەنی و ئامێر فرێدرانە خوار و دوای روخاندنی پردی ناوچەی دوژمن ، مانۆڕەكە بە كوشتنی تیرۆریستەكان كۆتایی هات.