ههولێر
سەرجەم فراكسیۆنەكەكانی پەرلەمانی كوردستان، ئەندامانی لیژنەی دەستووریان دیاری كردووە، تەنیا توركمان و بزووتنەوە و ئاراستەی سێیەم و شیوعی و سوشیالیست ماون كاندیدیان پێشكەش بەسەرۆكایەتی پەرلەمان بكەن، چاوەروان دەكرێت، پەرلەمان دەنگ لەسەر ئەو كاندیدانە بدات.
سەرۆكی فراكسیۆنی بەرەی توركمانی ئایدن مەعروف گوتی: "وەك لایەنەكانی توركمان بۆیە ئەمرۆ كاندیدمان ناخرێتە دەنگدان هۆكارەكەی ئەوەیە تا ئێستا لایەنە توركمانیەكان دوو كاندیدیان هەیە ئێمە وەك بەرەی توركمانی و لایەنەكانی تریش توركمانیش كاندیدێكیان هەیە".
گوتیشی: "لە كۆی ئەو 21 ئەندامەی لیژنەی دەستووری هەرێمی كوردستان، شیوعی، سۆشیالیست، بزووتنەوە، ئاراستەی سێیەم كە یەك كورسیان هەیە لە لیژنەكە ئەوانیش رێك نەكەوتوون لەسەر كاندیدەكەیان بۆیە كاندیدی ئەوانیش بە بەتاڵی دەمێنێتەوە، دواتر لەگەڵ ئەوەی ئێمە دەنگی لەسەر دەدرێت".
پەرلەمانی كوردستان، ئەمرۆ دەنگ لەسەر ئەندامانی لیژنەكە دەدات، چونكە لەكۆی 21 ئەندام 19 ئەندامی فراكسیۆنی پ.د.ك و ی.ن.ك و گۆران، یەكگرتوو و كۆمەڵ و كلدو ئاشووری ئامادەن، چاورەوان دەكرێت دوای پڕكردنەوەی ناوی كاندیدی چوار لایەنەكە و توركمانیش بخرێتە هەفتەی داهاتوو.
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، حەوت ئەندام.
نەمر كەچۆ هسام.
فرسەت سۆفی محەمەد.
ڤاڵافەرید ئیبراهیم.
سیروان عەدینان میرزا.
عوسمان عەلی وەیسی.
عەبدلفەتاح عەبدلڕەزاق.
عەبدولحەكیم خەسرۆ.
فراكسیۆنی بزووتنەوەی گۆران, چوار ئەندام.
بەهار مەحموود فەتاح.
كوێستان مەحموود عەبدوڵڵا.
عەدنان عوسمان محەمەد.
شۆڕش مستەفا رەسول.
فراكسیۆنی یەكیتی نیشتمانی كوردستان، چوار ئەندام.
گۆران ئازاد محەمەد.
خامۆش عومەر عەبدوڵڵا،
چێنەر علی ئەحمەد.
ئەركان قادر عەلی.
فراكسیۆنی یەكگرتوی ئیسلامی. دوو ئەندام,
ئەبوبەكر عومەر عەبدوڵڵا
خەلیل ئیبراهیم محەمەد.
فراكسیۆنی كۆمەڵ، یەك ئەندام.
دانا دارا حسێن
كلدان و ئاشووری و ئەرمەن، یەك ئەندام.
مونا یوحەنا یاقۆ.