Zana Natık Kerem
12 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2017
جەددە - AA
لە كۆتایی گەشتەكەی بۆ كەنداو، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، رێكس تیلەرسن گەیشتە شاری جەددەی رۆژئاوای سعوودیە.
كەناڵی هەواڵی فەرمی سعوودیە بڵاوی كردەوە كە لە كۆتایی گەشتەكەی بۆ كەنداو رێكس تیلەرسن لە شاری دۆحەی پایتەختی قەتەرەوە گەیشتە شاری جەددە.
بڕیارە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، رێكس تیلەرسن لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی سعوودیە، میسر، ئیمارات و بەحرێن كۆببێتەوە ولەگەڵیاندا قەیرانی كەنداو تاوتوێ بكات.
دوێنێ لە میانی سەردانەكەی بۆ دۆحە، قەتەر و ئەمریكا لێکتێگەیشتنێکیان لە بواری رووبەڕبوونەوەی پارەداركردنی تیرۆر واژوكرد.
پێشتریش هەریەك لە سعوودیە، ئیمارات، بەحرێن و میسر رایانگەیاند، ئەو لێکتێگەیشتنەی كە قەتەر و ئەمریكا لە بواری رووبەڕبوونەوەی پارەداركردنی تیرۆر واژویان كردووە، هەنگاوێكی پێویست نییە.
رۆژی دووشەممەی رابردوو، بە مەبەستی تاوتوێكردنی دوایین پێشهاتەكانی قەیرانی كەنداو، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، رێكس تیلەرسن گەشتێكی بۆ كەنداو، كوێت، قەتەر و سعوودیە دەستپێكرد.