Heman Hussein Yaseen
19 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2020
هەولێر - AA
بڕیار وایە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف، لەڕێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم کۆببێتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف لەگەڵ هەریەک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە و تاوتوێی پرسە هەنووکەییەکان دەکەن.
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف بە یاوەری شاندێک گەیشتە بەغدا و لەلایەن وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن پێشوازی لێ کرا.
زەریف لە میانی سەردانەکەی بۆ بەغدا، سەردانی ئەو شوێنەی کرد کە لەلایەن هێزەکانی ئەمریکا لە سێی کانوونی دووەم بۆردومان کرا و تیایدا فەرماندەی فەیلەقی قودس سەربە سوپای پاسداران، قاسم سولەیمانی و جێگری دەستەی حەشدی شەعبی، ئەبومەهدی موهەندیش کوژران.