Heman Hussein Yaseen
16 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 17 کانوونی دووەم 2023
هەولێر - AA
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، شاندێکی باڵای ئەمریکا بە سەرۆکایەتی رێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، برێت ماکگۆرک سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان ببێتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، شاندەکە لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، هەروەها جێگری سەرۆکوەزیران، قوباد تاڵەبانی کۆدەبێتەوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان تەوەری کۆبوونەوەکان، باسکردنی پرسی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا، پەیوەندییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی و گفتوگۆکردن لەسەر پرسی غازی سروشتی ھەرێمی کوردستان لەخۆدەگرێت.