ئەنقەرە
ئەحمەد داودئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا بەتەلەفۆن پەیوەندیکرد بە (ئۆزتورک یەڵماز) کونسوڵی تورکیا لەشاری موسڵ و ھەواڵپرسی لێکرد.
یەڵماز پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لەکاتی رۆیشتنی بۆ سەر دەوام لەشاری موسڵ، بۆمبێک لەبەردەم کاروانی ئوتۆمبیلەکانی تەقییەوەو بەبێ زیان دەربازی بوو.
بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوەیەکی دیپلۆماتی بۆ AA بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دوای ھێڕشەکە، پەیوەندییانکردووە بە کاربەدەستانی حکومەتی عێراقەوەو داوای لێکۆڵینەوەی وردیان کردووە لەبارەی رووداوەکەو دابینکردنی ئارامی زیاتر بۆ دیپلۆماتکارانی تورکیا لەعێراق.
تا ئێستا دەرنەکەوتووە ئەو بۆمبە تایبەت بۆ کونسوڵی تورکیا لەموسڵ دانراوە یان نا، ھێزە ئاسایشپارێزەکانی موسڵیش ھیچ سەرە داوێکیان دەستنەکەوتووە لەوبارەیەوە.