واشنتۆن
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، ئەو پۆستە ئەلكترۆنیانەی هیلاری كلینتۆن وەزیری پێشووی دەرەوەی بڵاوكردەوە كە سەبارەت بە هێرشەكەی سەر كونسوڵخانەی ئەمریكا بوو لە شاری بنغازی رۆژهەڵاتی لیبیا و كوژرانی كونسوڵگەری ئەمریكا كریستۆفەر ستیڤنسی لێكەوتەوە.
لە پۆستی ئەلكترۆنی تایبەتی هیلاری كلینتۆندا 296 نووسراو لەبارەی شاری بنغازیەوە هەبوون كە دەكاتە نزیكەی 900 لاپەڕە.
زۆربەی ئەو هەواڵانەی لە پۆستەكانی ئەلكترۆنیدا هەن بریتین لەتێبینیەكانی نێو دانیشتنەكانی كۆنگرێس و نووسینەكانی شەخسی، لە رووی ئاسایشی وڵات و پەیوەندیەكانی نێودەوڵەتیی و هەندێ بەش كە بە گرفتار دەبینرێن داخران.
هاوكات باس لەوە دەكرێت كە نووسینەكان زانیاری نوێیان نەخستۆتەڕوو بەشێوەیەك كاریگەری لەسەر ململانێی سەرۆكایەتی كلینتۆن دروست بكات.
پۆستێكی ئەلكترۆنی كە لەكاتی ناردنی بۆ كاینتن لەسەر شێوەی "نهێنی" نەبووە، لەسەر داوای نووسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمریكا (ئیف بی ئای) ئەمڕۆ كاری وەرگێڕانی بۆ كرا.
لەو بارەیەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە و تیایدا رایگەیاند: "پۆستەكانی ئەلكترۆنی، راسیتەكانی سەرەكی و لێكتێگەیشتنەكانی پێش و پاش رووداوەكەی بنغازی نەگۆڕیەوە".
لای خۆیەوە كلینتۆن، كە لە ویلایەتی نیوهامشیر خۆی كاندید كردووە بۆ هەڵبژاردنە سەرۆكایەتیەكەی ئەمریكا، داوای لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەكەی كردبوو نووسراوەكان لەبارەی بابەتەكەوە بڵاوبكاتەوە.
هیلاری كلینتۆن، كاتێك وەك وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كاری كردووە، لەبری پۆستی ئەلكترۆنی فەرمی وەزارەت ئیمەیلی شەخسی خۆی بەكارهێناوە، كە ئەمەش بووە هۆی سەرهەڵدانی مشتومڕ، بۆیە كلینتۆن بەڵگەیەكی 55 هەزار لاپەڕەی لە بارەی ئەو بابەتەوە رادەستی وەزارەت كردبوو.
لە بەرامبەردا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاماژەی بەوە كردبوو، كە چاو بە بەڵگەكاندا دەخشێنێتەوە و لە كورت ترین ماوەدا ئاشكرایان دەكات.
ئەو كۆمسیۆنەی بە سەرۆكایەتی كۆماریخوازەكان لە كۆنگریس لێكۆڵینەوەی لە هێرشەكەی بنغازی دەكات، داوای ئیمەیڵەكانی كلینتۆنی كردبوو لەبارەی رووداوەكەوە.
هیلاری كلینتۆن، لەسەر لیستی پارتی دیموكرات پاڵاوتنی خۆی بۆ بەشداری كردن لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمریكا راگەیاند، كە ساڵی داهاتوو بەڕێوە دەچێت.