هاتای
جەنگی نێوخۆیی سووریا كە بووەتە هۆی ئەوەی دەیان هەزار كەس گیان لەدەست بدەن و سەدان هەزار كەسیش ناچار بە كۆچ كردن بن، بووە هۆی ئەوەش كە ''كۆترەكانی حەلەب'' كە لەسەر ئاستی جیهان ناوبانگییان هەیە بەهۆی كاریگەری تەقینەوەكانەوە ناچار بن بۆ شوێنی ئارامتر كۆچ بكەن.
ئەو كەسانەی گرنگی بە باڵندەكان دەدەن كە لە شارۆچكەی رەیهانلی توركیا سەر سنووری حەلەب خاوەندارێتی لەو كۆترانە دەكەن و لەسەربانی ماڵەكانیان قەفەسیان لە دار و ئاسن بۆ ئەو كۆترانە درووست كردووە و ئاگارداریانن و خواردن و پێداویستییەكانیان بۆ دابین دەكەن.
ئەو پیاوەی ماوەی 16 ساڵە لە شارۆچكەكە كۆتر بەخێو دەكات و تەمەنی 35 ساڵە بە ناوی ئەركان گەنجۆ بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند خاوەندارێتی لەو كۆترانە دەكەن كە لەسووریاوە كۆچیان كردووە بۆ ئەوێ.
گەنجۆ ئاماژەی بەوەكرد پێكهاتەكانی مێژوویی و لەپاڵیشیاندا ئەم ''كۆترانەی حەلەب'' كە ناویان وەك مارەكەیەكی جیهانی لێهاتووە كاریگەری جەنگیان زۆر لەسەرە و رایگەیاند:" ماوەی 16 ساڵە خەریكی بەخێوكردنی كۆترم، بەخێوكردنی كۆتر بۆ من ئارەزوویەكی گەورەیە. لە ئێستادا نزیكەی 250 كۆتر بەخێو دەكەم. لەنێو ئەمانەدا كۆتری تەقلە لێدەر، ئیسپیر، مەوەردی، ئاوێنەدار، سەرڕەش، هەنگاری، و لەماوەی رابردووشدا كۆتری حەلەبیشیان هاتە ناو، بەهۆی جەنگی سووریا و تەقینەوەكانەوە كۆترەكان دەترسن و بەگشتی كۆچ بۆ ئەو جێگایانە دەكەن كە لەسەرسنوورن و ئارامن. ئێمە بە گشتی دەیانگرین و تێكەڵاوی كۆترەكانی دیكەیان دەكەین، ئامانجمان لەم كارە هەم رواندنەوەی ئەو خەمەیە كە هەمانە و هەمیش رێگیكردنە لەوەی توخمی ئەم كۆترانە كۆتاییان پێ بێت. لەدوای هەڵگیرسانی جەنگی نیوخۆ لە سووریا، هەزاران كۆتر كۆچیان بۆ هاتای كردووە".