ئدلب
ئاوارەكانی گوندی ئاتمەی پارێزگای ئیدلب باكووری رۆرژئاوای سووریا سەرەرای نەبوونی پێداویستیەكانی خوێندن، لەرێگەی مامۆستایانی خۆبەخشەوە بەردەوامن لە خوێندن.
مامۆستیانای خۆبەخش لە نزیك كەمپی ئاتمەوە كە دەكەوێتە سنووری ریحانلی لە پارێزگای هاتای توركیا، بە تەختەو رەحلەی شكاوەوە بەردەوامی دەدەن بە خوێندن.
كامیل ئیحسان بەرپرسی خوێندگەی كەمپی ئاتمە لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژە بەوە دەكات كە ٨٠ خوێندكاریان هەیە، زۆربەی منداڵان تێنووس و كتێبیان نییە، بۆیە ناتوانن سوود لە خوێندن وەرگرن.
لە خوێندگەكاندا زمانی عەرەبی و ئینگلیزی و قورئانی پیرۆز و بیركاری دەخوێندرێت و مامۆستایان بەبێ مووچە، وانەكان دەڵێنەوە.
ئیحسان ئاماژە بەوە دەكات كە دۆخی پەروەردەیان زۆر نالەبارە، لەهەلومەرجێكی ناهەمواردا وانەكان دەخوێندرێن و باس لەوەش دەكات كە پێویستیەكانی زۆریان هەیە بە قەڵەم و دەفتەر و كتێب و دەشڵێت، هەركاتێك ئەو یارمەتیانەیان بەدەست گەیشت. ئەوا دۆخەكە باشتر دەبێت.
ئەمیرە موسی خوێندكارێكی ١٣ ساڵە و لەپۆلی هەشت وانە دەخوێنێت و خوێندكارێكی سەركەوتووە.
ئەو لەگەڵ خێزانەكەی، لە شاری حەلەب بەرەو كەمپی ئاتمە هاتوون و موسی باس لەوە دەكات كە رژێمی ئەسەد زوڵمێكی زۆری لێكردوون و خوێندگەكانی رووخاندوون و ئێستا هاتوونەتە ئەو كەمپە تا بەردەوام بن لە ژیانی خۆیان.
ئەو منداڵە ١٣ ساڵە باس لەوە دەكات كە جەنگ نەهامەتی زۆری بەسەر هێناون و باس لەوە دەكات كە ئەو حەز دەكات ببێتە دكتۆرو یارمەتی خەڵك بدات.
فاتمە رەمی ١١ ساڵ یەكێكی ترە لە خوێندكارەكان و ئاماژە بەوە دەكات كە لە ئیدلب-ەوە هاتۆتە كەمپەكە، لە پۆلی شەشەمە.
رەیمی باس لەوە دەكات كە جەنگ گەورەترین جەهالەتە و دەڵێت،"ئێمە لێرە لە هەلومەرجێكی نالەباردا دەخوێین. دەمەوێت ببمە مامۆستا، چونكە كەسی جاهیل هەموو شتێكی خراپ دەكات. مامۆستایانیش رێگەی خەڵك رۆشن دەكات .بۆیە دەمەوێت ببمە مامۆستا و مرۆڤەكان پێ بگەیەنم.