دیاربه‌كر
گه‌یشتنی ته‌فسیری قورئانی پیرۆز به كوردی كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی كاروباری ئاینی توركیاوه ئاماده‌كراوه بۆ شار و شارۆچكه‌كانی باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئانادۆڵو، له‌لایه‌ن خه‌ڵكیه‌وه به گه‌رمی پێشوازی لێكرا.
ئاماده‌كردنی ئه‌و ته‌فسیره كه ماوه‌ی پێنج ساڵی خایاند، له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی كاروباری ئاینی توركیاوه 10 هه‌زار دانه‌ی لێ چاپكراوه و ده‌ستكراوه به دابه‌ش كردنی.
ته‌فسیره‌كه، له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ناوچه‌كه، موفتی و مزگه‌وته‌كانه‌وه گرنگی زۆری پێدرا، خوێندنه‌وه‌ی ته‌فسیری قورئانی پیرۆز به زمانی دایك دلخۆشی كردن.
موفتی شاری سێرت فاروق ئارواس، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه 220 دانه له‌و ته‌فسیره‌یان دابه‌ش كردووه و داواكاریه‌كی زۆری له‌سه‌ره. چونكه ئه‌و بڕه‌ی پێیان گه‌یشتبوو له ماوه‌یه‌كی كورتدا ته‌واوبوو.
گوتیشی: "قورئان، تا رۆژی قیامه‌ت بۆ ته‌واوی مرۆڤایه‌تی كتێبێك و ده‌ستورێكی ئیلاهیه. هه‌موو گه‌لان هه‌ست ده‌كه‌ن به‌وه‌ی پێویسته به زمانی خۆی له‌و كتێبه تێبگات كه خوا بۆی ناردووین. له‌وه ئاگادارین كه تا ئه‌مرۆ قورئانی پیرۆز وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر زمانێكی زۆر. به‌ڵام ته‌نیا وهرنهگێڕدرابووه سه‌ر لههجەی كرمانجی سه‌رووی زمانی كوردی. ئه‌م ته‌فسیره باشتر واتای قورئان ده‌گه‌یه‌نێته ئه‌و هاووڵاتییانه‌مان كه به زمانی كوردی قسه ده‌كه‌ن. كاره‌كه دره‌نگ كه‌وت، پێویست بوو پێشتر بكرێت به‌ڵام له‌م قۆناغه‌دا ئه‌نجامدرا."
ئارواس باسیشی له‌وه كرد كه له پاڵ ته‌فسیری قورئانی پیرۆزدا ده‌ستیان كردووه به وه‌رگێڕانی به‌رهه‌می جیاوازی دیكه بۆ سه‌ر زمانی كوردی و له‌گه‌ڵ تهواوبوونیشیاندا دابه‌ش ده‌كرێن.
- باتمان
موفتی گه‌رجوش مه‌همه‌ت ده‌میر، باسی له‌وه كرد كه ئه‌و 55 كتێبی ته‌فسیره‌ی به‌ده‌ستیان گه‌یشتووه له رێوڕه‌سمێكدا به‌سه‌ر ئیمامهكاندا دابه‌شیان كردووه و گوتی: "خزمه‌تێكی گه‌وره‌یه كه په‌یامی قورئانی پیرۆز به زمانی كوردی بگه‌یه‌نینه هاووڵاتدیانمان، ئیمامه‌كان تا ئه‌مڕۆ به هه‌وڵی خۆیان توانیویانه قورئان به زمانی كوردی بگه‌یه‌ننه خه‌ڵكی، به‌ڵام ئه‌م به‌رهه‌مه بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی پڕكرده‌وه. به‌هۆی ئه‌م به‌رهه‌مه‌وه ئیمام و جهماعهتهكانمان ده‌توانن باشتر ئایه‌ته‌كانی قورئان بۆ ئه‌وانه باس بكه‌ن كه ده‌یانه‌وێت لێی تێبگەن."
مامۆستایه‌كی ئاینی به‌ناوی مه‌حفوز ئاتاڵای، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ته‌فسیری قورئانی پیرۆز كهموكورتیهكی گه‌وره‌ی ره‌واندۆته‌وه، سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه‌شی كرد كاریان له‌سه‌ر كردووه.
هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی ته‌ها باران، دڵخۆشی خۆی به‌و كاره ده‌ربڕی و گوتی: "بوونی ته‌فسیری قورئانی پیرۆز به‌كوردی پێویستیه‌كی گه‌وره‌ی ناوچه‌كه بوو. بۆچی به زمانه‌كانی دیكه ته‌فسیر هه‌بوو، بۆ به‌كوردی نه‌بێت؟ ئیدی ئه‌و ره‌خنانه نامێنن كه ده‌گیران له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی بۆچی به زمانی دایك ته‌فسیری قورئانمان نییه".