ئادییامان
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتی: "دایكان نه‌یانده‌توانی له‌گه‌ڵ رۆڵه‌كانیان به‌زمانی كوردی قسه بكه‌ن به‌ڵام ئێستا قسه ده‌كه‌ن. په‌خشی كوردی نه‌بوو به‌ڵام ئێستا هه‌یه. كتێب به زمانی كوردی بڵاو نه‌ده‌كرایه‌وه به‌ڵام ئێستا بڵاو ده‌كرێته‌وه. ئێمه سیاسه‌تی ره‌تكردنه‌وه، ئاسمیلاسیۆن و نكۆڵیكردنمان خسته ژێر پێمان. له‌م وڵاته‌دا به هاووڵاتییانی كوردانیان نه‌ده‌گوت برا، من به هاووڵاتییانی كوردم گوت 'برا كورده‌كانم' بۆچی؟ چونكه ئێمه له‌به‌ر یه‌زدانه‌وه یه‌كتریمان خۆش ده‌وێت و به گوێره‌ی بنه‌مای 'باوه‌ڕه‌كان برای یه‌كترن' هەڵسوکەوت ده‌كه‌ین".
ئه‌ردۆغان له گۆڕه‌پانی حكوومه‌ت له شاری ئادییامان به‌شداری له رێوڕه‌سمێك كرد و گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند كه له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ئاكپارتیدا ئاسه‌وارێكی زۆریان دروست بووه و گوته‌كانی هه‌ده‌په‌ی بیرهێنایه‌وه كه گوتبووی 'ئێمه كاروباری ئایینی هه‌ڵده‌گرین و وانه‌ی ئایین قه‌ده‌غه ده‌كه‌ین' به‌م پێیه‌ش ناوبراو گوتی: "كاتێك له شاره‌كانی باشووری رۆژهه‌ڵات ته‌فسیری قورئانم به‌زمانی كوردی نیشان دا هه‌ندێك لایه‌ن پێیان ناخۆش بوو. 10 هه‌زار دانه له‌و ته‌فسیره بۆ شاره‌كانی باشووری رۆژهه‌ڵات و رۆژهه‌ڵات نێردراوه".
سه‌ركۆماری توركیا له درێژه‌دا گوتیشی: "ئێستا لێیان بپرسی كه قورئان به‌زمانی خوا، عه‌ره‌بی یاخود به كوردییه؟ باوه‌ڕ بكه‌ن كه له نێویاندا هه‌ن ده‌ڵێن 'كوردییه' و ده‌یانه‌وێ ده‌رس به ئێمه بده‌ن. سوپاس بۆ خوا ئێمه به قورئان گه‌وره بووین و له‌گه‌ڵ قورئان ده‌ژین. 10 هه‌زار دانه له ته‌فسیری قورئان به زمانی كوردی نێردراوه و ئێستا ته‌فسیری قورئان به زمانی ئه‌رمه‌نی چاپ ده‌كرێت و ئه‌وانیش ده‌نێردرێت و له‌به‌ر ئه‌وه روونكردنه‌وه‌ی درۆ و نادروست ده‌ده‌ن".