سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق محەمەد ئەلحەلبووسی، دۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراقیان تاوتوێ کرد و جەختیان لە پاراستنی ئارامیی سیاسی و سەقامگیریی ئەمنیی عێراق و گرنگیی بەردەوامیی دیالۆگی ھەولێر ـ بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا کردەوە.
بە پێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان، ھەردوولا کاری پەرلەمانی و یاسادانان و بابەتی بوودجەی گشتیی ساڵی داھاتووی عێراق و پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی شوێنە زیانبەرکەوتووەکانی شەڕی تیرۆریان خستە باس و تیشکیان خستە سەر دۆخی ئاوارە عێراقییەکان لە کەمپەکانی ھەرێمی کوردستان و داھاتوویان و چۆنیەتیی گەڕانەوەیان بۆ شوێنەکانیان.
ھەورەھا لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە، پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیھان و پێشھاتە سیاسی و ئەمنییەکان و دۆخی ناوچەکە بەگشتی، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بوو.
نێچیرڤان بارزانی و حەلبووسی دۆخی عێراق تاوتوێ دەکەن