وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جۆن کیری لە بارەی سەپاندنی سزای لە سێدارەدان بەسەر ٥٢٨ کەسدا لە لایەن دادگای میسر رایگەیاند: هەمووان نیگەرانن بەو بڕیارە و سزایەکی ژیرانە نییە.
ئەو گوتی: " داوا لە بەرپرسانی میسر دەکەم جارێکی دیکە ئەم بڕیارە تاوتوێ بکەن و بڕیارەک رابگیرێ. ئێستا حکومەتی میسر ئامادەکاریی بۆ دادگاییکردنی ٧٠٠ تۆمەتباری دیکە دەکا، لە کاتی دادگاییکردنی بە کۆمەڵدا، سەرپێچی لە مافەکانی مرۆڤ دەکرێ. ئەمانە تابلۆیەکی خراپ دەبەخشن بە حکومەتی میسر و پێویستە کار بەو بڕیارەی دادگا نەکرێ."