ئەنقەرە
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا بەشیر ئاتاڵای لە دیدارێکی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاند: رەوشی تەندروستیی عەبدوڵا ئۆجالان باشە و هەواڵی توشبوونی بە نەخۆشیی شێرپەنجە راست نییە.
ئاتاڵای سەبارەت بە پرسی پەرلەمانتارانی دەستگیرکراوی بەدەپە و دۆزی کەجەکە گوتی: " ساڵی ٢٠٠٩ لە دۆزی کەجەکەدا ژمارەیەکی زۆر سەرۆک شارەوانی و ئەندامی پارتەکان دەستگیرکران. ئەو کاتە من وەزیری ناوخۆبووم، دەستگیرکردنی ئەو کەسانە و بینینیان بە قۆڵبەستکراوی دیمەنێکی زۆر ناخۆشبوو. "
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.