Hemn Baban
15 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 16 کانوونی یەکەم 2015
ئەو كۆمپانیانەی كە لە ئەمریكاوە هاتوون تایبەت بە نەوت و غاز و ئاوەدانكراوە و تەندروستی-ن.
نوێنەری حكوومەتی هەرێم لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەیان سامی عەبدولڕەحمان لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو لە پەراوێزی كۆنفڕانسی ئابووری ئەنجوومەنی ئەمریكی- كوردی كە لە شاری هەولێر لە تەلاری یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم بەڕێوەچوو ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە لەمڕۆژانەدا 30 كۆمپانیای ئەمریكی دەگەنە هەرێمی كوردستان و ئەوەیش پشتگیرییەكی گەورەی ئەمریكایە بۆ هەرێمی كوردستان.
بەیان سامی عەبدولڕەحمان گوتیشی: "ئێستا حكوومەت و خەڵك و كۆنگرێسی ئەمریكا رێزی زۆر تایبەتییان بۆ هەرێمی كوردستان و خەڵكەكەی هەیە، چونكە كورد و پێشمەرگە شەڕی داعش دەكەن، خەڵكی كوردستان پێشوازیی لەو هەموو ئاوارە و پەنابەرە كردووە، ئەوەیش زۆر ناوبانگی لەسەر ناوبانگی ئەمریكا هەیە، ئێستا ئەمریكییەكان و كۆمپانیاكانییان پێیان خۆشە خۆیان لە خەڵكی هەرێمی كوردستان نزیك بكەنەوە".
لەبارەی پسپۆری ئەو كۆمپانیایانەی كە لە رێورەسمێكدا هاتنییان راگەیەنرا، نوێنەری حكوومەتی هەرێم، گوتی: "ئەو كۆمپانیا ئەمریكییانە تایبەتن بە كەرتی نەوت و غاز، ئاوەدانكردنەوە و، تەندروستی، ئەوان هاتوون بۆ كوردستان دەیانەوێت بزانن چی هەیە لە كوردستان و كار چۆنە، ئەو كۆمپانیایانە یەكەمجارە دێنە هەرێم و دەیانەوێت لەسەر ئێرە زانیاریی تەواویان هەبێت و بزانن لەرووی ئابووریەوە چی بكەن".
گوتیشی: "هاتنی ئەو شاندە پاش سێ ساڵ دێت كە ژمارەی لەو ئاستە لە كۆمپانیای ئەمریكی نەهاتوون بۆ هەرێمی كوردستان، روونیشی كردەوە "بۆ یەكەمجارە ئەوان دێن و ئێمە دەخوازیین بازرگانانی هەرێمی كوردستانیش سەردانی ئەمریكا بكەن".