سياسەت, عێراق

مەسعود بارزانی پێشوازی لە خولوسی ئاکار کرد

سەرۆکی پێشووی ھەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی پێشوازیکرد لە وەزیری بەرگریی تورکیا خولوسی ئاکار.

Fakhradin Ibrahim Mohammad  | 19.01.2021 - نوێکردنەوە : 21.01.2021
مەسعود بارزانی پێشوازی لە خولوسی ئاکار کرد

Arbil

هەولێر - AA

سەرۆکی پێشووی ھەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی پێشوازیکرد لە وەزیری بەرگریی تورکیا خولوسی ئاکار و پرسی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا تاوتوێکرا.

ماڵپەڕی فەرمی مەسعود بارزانی لەم بارەیەوە بڵاویکردەوە کە، سەرۆکی پێشووی ھەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی پێشوازیکرد لە وەزیری بەرگریی تورکیا خولوسی ئاکار.

بە پێی ئەم هەواڵە، لە کۆبوونەوەکەدا هەریەکە لە سەرۆكی ئەركانی سوپای توركیا یاشار گولەر و كونسوڵی گشتیی توركیا لە هەولێر هاكان كاراچای و ژمارەیەك ڕاوێژكار و كاربەدەستی وەزارەتی بەرگریی توركیا یاوەری خولوسی ئاکاریان کردووە.

لە هەواڵەکەدا هاتووە: "لە دیدارەكەدا وەزیری بەرگریی توركیا ئامانجی سەردانەكەی بۆ بەغدا و هەولێر خستەڕوو و، جەختی لەوە كردەوە كە سەقامگیریی و ئاسایشی ناوچەكە و، هەروەها پێشڤەچوونی پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و هەرێمی كوردستان و عێراق بۆ وڵاتەكەی بایەخێكی زۆری هەیە و ڕاشیگەیاند، سەقامگیری و ئاساییش دەبێتە هۆی بووژانەوەی ئابووری و پێشكەوتنی ناوچەكە".

لەبەشێکی دیکەی هەواڵەکەدا لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا هاتووە: "وەزیری بەرگریی توركیا ڕايگەیاند كە وڵاتەكەی خوازیارە هەموو كێشەكان لە ڕێگەی دیالۆگ و لە چوارچێوەی دەستووردا چارەسەر ببێت".

لای خۆیەوە مەسعود بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا، جەختی لە بنەماكانی دۆستایەتی و دراوسێبوون لەنێوان هەردوولا كردەوە. هەروەها ڕۆشنایی خستە سەر بارودۆخی سیاسی و تەحەدییات و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın