رەبیعە
ئەمڕۆ بەیانی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان بەپاڵپشتی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان هێرشیان كردەسەر ناحیەی رەبیعەی نزیك سنووری عێراق و سوریا توانیان رەبیعەو هەردوو گوندی مەحمودییە و سەعدییە بەتەواوی كۆنتڕۆَڵ بكەن.
بەمەبەستی بەرزكردنەوەی ورەی پێشمەرگەكان و سەرپەرشتیكردنی بەرەكانی شەڕ، سەرۆكی هەرێمی كوردستان مەسعود بارزانی كە هاوكات فەرماندەی گشتی هێزەچەكدارەكانی كوردستانە، سەردانی ئەو ناوچەیەی كردووە و لە نزیكەوە چاودێری بارودۆخی شەڕەكەی كردووە و پێشمەرگەكانی بەسەر كردۆتەوە.