قاھیرە
دوای ئەوەی دادگای میسر سزای لە سێدارەدان بۆ شەش ئەندامی رێكخراوی بەیت ئەلمقدیس دەركرد ئەمڕۆ سزاكەیان بەسەردا سەپێندرا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەكانی ئەمنی وەرگیراوە، شەش ئەندامی رێكخراوی بەیت ئەلمقدیس بە تۆمەتی ئەنجامدانی تەقینەوە لە خاڵێكی پشكنینی سەربازی لە موستورت كە دەكەوێتە باكووری قاھیرە، ئەندام بوون لە گرووپێكی تیرۆریستی، ئەنجامدانی كردەوەی تیرۆریستی، ھێرش كردنە سەر كەشتی و بنكەكانی سەربازی دادگایی كران و سزای مەرگیان بە سەردا سەپێندرا و ئەمڕۆ سزاكەیان جێبەجێ كرا.
ئەو گرووپە 15 ئاداری 2014 ھێرشێكی تیرۆریستیان بۆ سەر خاڵێكی پشكنینی سەربازی موستورت ئەنجامدا و لە ئاكامدا حەوت سەرباز گیانیان لەدەست دا.
دادگا لەسەر ئەو كەیسە 24 ئادار بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ شەش 7 ئەندامی ئەو رێكخراوە سەپاند دواتر لەو حەوت كەسە كەسێك سزاكەی بەرسەردا جێبەجێ نەكرا و ھۆكارەكەشی دیار نییە.
دوای كودەتا سەربازییەكەی میسر لە 3ی تەمووزی ساڵی 2013دا بە تایبەتی لە نیمچە دوورگەی سینا بەرپرسیارێتی چەند ھێرشێكی تیرۆریستی گرتە ئەستۆ. لە ساڵی 2014دا وەكو رێكخراوێكی تیرۆریستی راگەیاندرا. لە 10 تشرینی دووەمی ساڵی 2014 بەیعەتی بە سەركردەی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش ئەبو بەكر بەغدادی دا و ناوی رێكخراوەكەشیان بۆ "ویلایەتی سینا" گۆڕی.