سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بان كی مون داوای لە ھەموو لایاكانە سیاسیەكانی سوریا كرد ھاوكاربن بۆ ئەوەی كۆنگرەی جنێڤ دوو چارەسەری سیاسی لێبكەوێتەوە و شەڕی ناوخۆ بوەستێنرێ.
مون لە كۆبوونەوەی نەتەوە یەكگرتووەكاندا رایگەیاند دەبێ رژیمی سوریا دەستبەجێ ھێرشە بۆمبەییەكانی بە بەرمیلی پڕ لە تەقەمەنی راوەستێنێ و دەست لە بەكارهێنانی چەكی قورس لە شەڕەكاندا بەردا.
سكرتێری گشتی نەتەوەیە یەكگرتووەكان ئاشكرایكرد ھیچ پێشكەوتنێك بە رێگەی سەربازی بەدەست نایەت و دەبێ ھەموو لایەنەكان ھاوكاربن بۆ ئەوەی كۆنگرەی جنێڤ دوو چارەسەری رسیاسی لێ بكەوێتەوە.