وەزیری دەرەوەی تورکیا رژێمی سوریا و رێکخراوی ئەلقاعیدەی تۆمەتبار کرد بە هاوکاریی کردنی یەکتری بۆ درێژە پێدانی شەڕ و نائارامی لە سوریا.
بەر لەوەی بچێتە پاریس بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەی (دۆستانی گەلی سوریا) ئەحمەد دادوئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی سازکرد.
لەبارەی درێژەکێشانی قەیرانی سوریا، داودئۆغڵو دەستەواژەی " ئەھوەن و شەڕی "ی بەکارھێنا و گوتی: "کاتێ رۆژنامەم دەخوێندەوە کش و مات بووم. بۆ ئەمە چاوەڕێم دەکرد رۆژنامەنووسان ببینم و لەو بارەیەوە قسە بکەم. من دەڵێم رێکخراوی تیرۆریستی ئەلقاعیدە بیانوو دەداتە رژێمی ئەسەد بۆ ئەوەی درێژە بە توندوتیژیی بدا. دەخوازێ ئەسەد وەکو ئەھوەن و شەڕانی نیشان بدا. من ئەو وەکو ئەھوەن و شەڕەنگێز دەیبینم. کەمپینێکی نێونەتەوەیی بەم شێوەیە بەڕێوە دەبا. دەخوازێ ئەلقاعیدە بکاتە رۆژەڤ و لەسەر ئەوە سیاسەت بکا."
داودئۆغڵو زیاتر لەسەری رۆیشت: "ھەڵبەت گوتوومە تا ئەمڕۆ رژێمی ئەسەد لەدژی ئەلقاعیدە شەڕی نەکردووە. سوپای سوریای ئازاد لە لایەک لەگەڵ رژێم و لە لایەکەی دیکە لەگەڵ ھەموو گروپەکانی سەر بە ئەلقاعیدە شەڕ دەکا. ھەبوونی ئەلقاعیدە رەوایەتی دەدا بە پەلامارەکانی رژێم، رژێمیش بە فشار ھەرێمێک بۆ ئەلقاعیدە دروست دەخولقێنێ و بەردەوامی دەدا بە هێرش و پەلامارەکانی. بەمشێوەیە کەڵک لەیەکتر وەردەگرنن، هەروەها پشتگیریی لەیەکتر دەکەن."