ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، بۆ تاوتوێکردنی رەوشی یاسایشی عێراق و رووداوەکانی پارێزگای ئەنبار، کۆبووە.
سەرۆکی کاتی ئەنجومەنی ئاسایش زەید رەعاد رایگەیاند: ئەنجومەن بە توندی ھێرش و پەلامارەکانی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام- داعش لە پارێزگای ئەنبار سەرکۆنە دەکا.
لە لایەکی دیکە، هەر سەبارەت بە پرسی رووداوەکانی ئەنبار. سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری بەرگریی عێراق سەعدون دلێمی لە شاری هەولێر رایگەیاند: دەبێ عێراقییەکان یارمەتی یەکتر بدەن لە دژی چەکدارانی توندڕەو و رێکخراوی دەولەتی ئیسلامی لە عێراق و شام، بۆ ھەموو ناوچەکە جێگەی مەترسییە.