جێگری سەرۆکی پارتی ئاشتی و دیموکراتی مەرال بێشتاش گوتی: "ئێمە وەکو بەدەپە پشتگیریی پێشنیاري سەرۆکی ژووری پارێزەرانی تورکیا مەتین فەیزی ئۆغڵو ناکەین."
بێشتاش لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی کە لە بارەگای بەدەپە لە دیاربەکر سازدرا گوتی: "سەرۆکی ژووری پارێزەرانی تورکیا مەتین فەیزی ئۆغڵو نوێنەری ھەزاران پارێزەری کورد نییە."
بەشتاش ھەروەھا گوتی: "فەیزی ئۆغڵو لە پێشنیارەکانیدا یەکسانی و دادوەریی لەبەرچاو نەگرتووە، بەوەی بەرنامەیەکی نوێی لەبارەی دۆسێکانی ئەرگەنەکۆن و باڵیۆز خستۆتە کایەوە، ئێمە وەک بەدەپە ھاوڕانین لەگەڵ ئەم پێشنیارەی سەرۆکی ژووری پارێزەرانی تورکیا نین. بەتایبەتی فەیزی ئۆغڵو لەکاتی پێشنیارو بەرنامەداڕێژی بۆ دۆسێکان بەھەزاران بەندکراوی کورد کە بە شێوەیەکی ناڕەوا دادگایی دەکرێن، پشتگوێ دەخا و باسیان ناکا. ئێمە وەکو پارتی پشتگیریی ئەمە دەکەین."