پێنچ پەرلەمانتاری پارتی ئاشتی و دیموكراتی دوای ئازادبوونیان لە زیندان كە لەسەر دۆسییەی كەچەكە دەستگیركرابوون؛ بۆ سەرخۆشی سەردانی خانەوادەی قوربانیانی رۆبۆزكێیان كرد.
پەرلەمانتاری ماردین گولسەر یلدرم, پەرلەمانتاری ئورفا ئیبراھیم ئایھان, پەرلەمانتاری شرنەخ سەلما ئیرماك و فایسال ساریلدز و پەرلەمانتاری وان كەمال ئاكتاش سەردانی خانەوادەی قوربانیانی رووداوی رۆبۆزكێیان كرد.
پەرلەمانتاری شرنەخ حەسیب كاپلانیش لەگەڵ پێنچ پەرلەمانتاری ئازادكراو سەردانی گوندێ رۆبۆزكێی كرد و ھەلسەنگاندنێكی بۆ بریاری داواكاری سەربازی لە بارەی رووداوی رۆبۆزكێ كرد و گوتی: "مافی خانەوادەی قوربانیانە لە ماوەی ١٥ رۆژدا سەردانی دادگە بكەن بۆ ئەوەی تانە لە بریاری دادگە بگرن. ئەگەر ئەنجامێك لە دادگەكەدا دەرنەچێ, ئەوا دۆسییەی رۆبۆزكێ دەبەینە دادگەی مافی مروڤ لە ئەوروپا."