Betül Yürük
30 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2019
نەتەوە یەکگرتووەکان - AA
سەرۆکی کۆماری تورکی قوبرسی باکوور، مستەفا ئاکانجی رایگەیاند کە ئەوان پەیامی دەستپێشخەریان لە سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتەرێس پێگەیشتووە لەبارەی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی سێقۆڵی و پێنجقۆڵی لە مانگەکانی تشرینی یەکەم و تشرینی دووەمی ئەمساڵ.
ئاکنجی لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتەرێس لە ناوەندی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، لێدوانی بۆ رۆژنامەنووسان دا.
ئاکنجی راشیگەیاند کە کۆبوونەوەیەکی گرنگ و فراوانیان لەگەڵ گوتەرێس ئەنجامداوە و راشیگەیاند کە لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا، کۆماری تورکی قوبرسی باکوور ھەڵوێستێکی سەقامگیرانەی نیشانداوە، بەڵام بەشی رومی ھەڵوێستێکی لێڵی نیشانداوە.
سەرکۆماری کۆماری تورکی قوبرسی باکوور، مستەفا ئاکانجی راشیگەیاند کە ئەوان پەیامی دەستپێشخەریان لە سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتەرێس پێگەیشتووە لەبارەی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی سێقۆڵی و پێنجقۆڵی لە مانگەکانی تشرینی یەکەم و تشرینی دووەمی ئەمساڵ.
ئاکنجی گوتیشی: " گوتەرێس راوێژکاری تایبەتی خۆی، بەرێز جێینی ھۆل لوتێ بۆ پرسی قوبرس دەسنیشانکردووە و بەمەش تێدەگەین کە کۆبوونەوەی لایەنەکان دەبێتە جێگەی باس. بەڕێز لوتێ لەوانەیە سەردانی ناوچەکە بکات. لە کاتێکی دیکەدا یان لە نیویۆرک یاخود لەکاتێکدا کە سکرتێری گشتی لە ئەووروپا بێت لە شارێکی گونجاو ئەگەری ئەنجامدانی کۆبوونەوە هەیە. بەڵام ئەوەی کە گرنگە ئامادەکارییە بۆ ئەم پرسە".