Zana Natık Kerem
01 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 02 حوزەیران 2017
واشنتۆن ــ AA
بەرپرسێك لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند كە ١١ ئەمریكی لە تەقینەوەكەی دوێنێی شاری كابول پایتەختی ئەفغانستان، برینداربوون.
دوێنێ چوارشەممە، تەقینەوەیەك لە ناوچەی وەزیری ئەكبەرخان لە شاری كابول پایتەختی ئەفغانستان رووی دا كە بە هۆیەوە ٩٠ كەس كوژران و ٤٠٠ی دیكەش بریندار بوون.
گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان، نەجیب دانیش رایگەیاندبوو كە تەقینەوەكە لە رێگەی بۆمبێەكەوە ئەنجامدراوە كە لەناو تانكەرێكی ئاودا دانرابوو.
رێكخراوی داعش بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەكە راگەیاند.
ئاژانسی هەواڵیی ئەسۆشەیتد پرێس لە بەرپرسێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكای گواستەتەوە كە لە تەقینەوەكەی دوێنێی ناوچەی وەزیری ئەكبەرخان لە شاری كابولدا، ١١ پاسەوانی ئەفغانی لە باڵیۆزخانەی ئەمریكا كوژراون و هەروەها ١١ ئەمریكیش بریندار بوون.
لە بەیاننامەیەكدا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند كە بە پێی زانیارییەكان، تەقینەوەكە لە رێگەی بۆمبێەكەوە رووی دا كە لەناو تانكەرێكی ئاودا دانرابوو.