Salih Bilici,Hemın Othman Mohammed
19 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 19 شوبات 2017
عه‌نتاب - AA
له میانی به‌شداریكردنی له مه‌ڕاسیمی كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه پرۆژه‌یه‌ك له عه‌نتاب سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتاری پێشكه‌ش به خه‌ڵكه‌كه كرد.
سه‌باره‌ت به‌وانه‌ی دژ به‌گۆڕانكاری ده‌ستوور و سیستمی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ده‌بنه‌وه، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "ئه‌و بێ ئاگایانه‌ی دژی گۆڕانكاری ده‌ستوور و سیستمی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ده‌بنه‌وه هه‌ر یه‌كه‌و شتێك ده‌ڵێن، به‌ڵام هه‌موو هه‌ڵه ده‌ڵێن، به‌داخه‌وه درۆ ده‌كه‌ن".
گوتیشی: "پشتیوان به‌خوا ١٦ی نیسان دەبێتە رۆژی لە دایکبوونەوە. پشتیوان به‌خوا ئەمە دەبێتە هێمای خۆڕاگری و هەڵستانەوە. ئەوانەی متمانەیان بەئێوە نییە و، باوەڕتان پێ ناکەن شەرمەزار دەبن، پشتیوان به‌خوا هەموومان بەیەکەوە دەگەینە ئەنجام".
هه‌روه‌ها سەرکۆماری تورکیارایگهیاند "بۆ ئەوەی تورکیا لەو رەوشە ناسکە دەربچێت پێویستی بەحوکمڕانییەکی بەهێز هه‌یه. بۆ ئەوەی بگەینە ئەنجام لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و سەرکەوتووبین لە بەرەنگاربوونەوەکانمان لە ناوچەکە، بگەینە ئامانجە بەرنامە بۆدانراوەکان لە ٢٠٢٣ ناچارین سیستەم بگۆڕین، بەپێچەوانەوە ناتوانین رێگە خۆشبکەین بۆ ئەوەی بەرنامەرێژیمان بۆ كردووه تا ساڵانی ٢٠٥٢ و ٢٠٧١".