Hasan Namlı
16 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2017
دیاربەکر- AA
لە دیاربەکر لەبەر هۆکاری ئەمنی، کارمەندانی گشپرسییەکە و کارتەکانی دەنگدان لەرێگەی هێلیکۆپتەری سەربازییەوە بۆ ژمارەیەک لە ناوچەکان نیشتەجێبوون، گوازرانەوە.
لەهەریەک لە شارۆچکەکانی لیجە، خانی و دیجلە، هێلیکۆپتەرە سەربازییەکانی سەربە فەرماندەیی جەندرمە لە پارێزگاکە، لێپرسراو و کارمەندانی بنکەکانی دەنگدان و گونییەکان کە کارتەکانی دەنگدانیان تێدا بوو، بۆ ناوەندەکانی گشتپرسیی لە شارۆچکەکان گواستەوە.
لەبەر هۆکاری ئەمنی کارمەندانی گشتپرسییەکە و ٨٩ سندووقی دەنگدان بۆ هەریەک لە گەڕەکەکانی ئوچدامار، تەپە و کاتاجک لە لیجە، گەڕەکی تۆپچولار لە خانی، گەڕەکی یوکوشڵو لە دیجلە، لەرێگەی هێلیکۆپتەری سەربازییەوە گوازرانەوە.