Hemn Baban
31 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2018
هه‌ولێر - AA
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی داوای ته‌رخانكردنی دادگایه‌كی تایبه‌ت به كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و دۆسییانه‌ی گه‌نده‌ڵی كه له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ ده‌سته‌كه‌یان كاری تیاداكردوون.
له‌وباره‌یه‌وه ناوبراو له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا كه ئاژانسی ئانادۆڵوش ئاماده‌ی بووبوو رایگه‌یاند "ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی سه‌رجه‌م كاره‌كانی به‌توانایه‌كی مادی و مرۆیی كه‌م به‌ڕێوه‌ده‌بات، ئێمه له‌هه‌موو هه‌رێمی كوردستاندا 13 لێكۆڵه‌ری ده‌سته‌ی دهستپاكییمان هه‌یه و له‌م رۆژانه‌دا ژماره‌یه‌كیان بەهۆی ئەوەی ناویان لە ئەکادیمیای دادەوەی دەرچوو لای ئێمە دەست لەکار هەڵدەگرن، بەمەش ژماره‌ی لێكۆڵه‌ر لە دەستەکەمان كه‌م ده‌بێته‌وه".
گوتیشی"ئه‌و داتایانه‌ی له‌لای ئێمه به‌شێكی كه‌می راستیی ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌یه كه له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، زۆر زانیاریی دیكه له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی هه‌یه له‌كوردستان ناگات به ئێمه".
ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان سه‌رقاڵی وردبینی کردنن لە ناوی ئه‌و كاندیدانه‌ن كه خۆیان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان پاڵاوتووه و رایگەیاند، هه‌ر پاڵێوراوێک به‌كه‌یسی گه‌نده‌ڵی تێوه‌گلابێت ناوی ده‌ده‌ن به كۆمیسیۆن.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی دستپاكی له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن له‌باره‌ی كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی له ئه‌مساڵدا رایگه‌یاند "له ماوه‌ی شه‌ش مانگی ئه‌مساڵدا، 125 داوای هه‌واڵده‌ری و سزاییمان هه‌یه كه داوای گه‌نده‌ڵی بوون و لێكۆڵینه‌وه‌یان تیادادهكرێت، له‌و شه‌ش مانگه 59 دۆسیە ره‌وانه‌ی دادگه‌كانی هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم كراوه، له هه‌ولێر 28 دۆسیە، سلێمانی 13 دۆسیە، دهۆكیش 19 دۆسیە بوون، لە دادگا لێكۆڵینه‌وه‌یان تێداده‌كرێت و ئه‌مه ژماره‌یه‌كی زۆره".
گوتیشی: "كۆی ئه‌و دۆسیانەی كه ئێستا لێكۆڵینه‌وه‌یان تیادادهكرێت و په‌یوه‌ستن به گه‌نده‌ڵییه‌وه به‌گشتی 112 دۆسیەیە، كه 59یان هی ئه‌مساڵن و ئه‌وانی دیكه‌ش هی ساڵانی رابردوون، ئه‌و دۆسیانە له دادگاكانن، داوا له سه‌رۆكایه‌تی دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه و كه‌تن و تاوان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌م چەند مانگەی ئەمساڵ کە ماوه ئه‌و دۆسیانە یه‌كلایی بكه‌نه‌وه و به‌وه‌ش بڵێین هه‌نگاوێك ده‌چینه پێشه‌وه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی تۆمه‌تبارن به گه‌نده‌ڵی".
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.