Hemn Baban
06 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2018
هه‌ولێر - AA
كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایده‌گه‌یه‌نێت هێشتا نه بڕیاریان داوه ئۆپۆزسیۆن بن و نه بڕیاریشیان داوه به‌شداریی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێم بن.
پاش ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌می ده‌ستپێكی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌ڕێوه‌چوو، فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان كه خاوه‌نی حه‌وت په‌رله‌مانتاره، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی به‌ست.
له‌سه‌ره‌تای كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا عه‌بدولستار مه‌جید به‌ناوی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌وه رایگه‌یاند "ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستیپێكرد و ئومێده‌وارین ئه‌م خوله بتوانێت به ئه‌ركه‌كانی خۆی هه‌ڵبستێت به‌پێی په‌یڕه‌وه‌ی هه‌یه‌تی كه په‌رله‌مان باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانه و چاودێری ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ كردنیش ده‌كات، هه‌روه‌ها مه‌رجه‌عێكی سیاسییه له هه‌رێمی كوردستان، وێڕای په‌سه‌ندكردنی بوودجه و نوێنه‌رایه‌تیكردنی خه‌ڵكی كوردستانیشه به‌هه‌موو چین و توێژهكانیییهوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان به شكاندنی ئه‌و په‌یڕه‌وه‌ی بۆ خۆی له خولی رابردوودا په‌سه‌ندی كرد ده‌ستی پێكرد، ده‌ستپێكردنێكی باش نه‌بوو، هیوادارین په‌رله‌مان زیاتر به یاسا پابه‌ند بێت و ئه‌و په‌یڕه‌وه‌ی خۆی په‌سه‌ندی كردبوو لێی لا نه‌دابا، به‌پێی بڕگه‌ی دووی ماده‌ی 11ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ، سه‌رۆكی ته‌مه‌ن دوو ئه‌ركی هه‌یه یه‌كێكیان سوێند خواردنی یاسایی به‌ربژێره‌كان و دووه‌میشیان كردنه‌وه‌ی ده‌رگای پاڵاوتنه بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كه دیاره ئه‌مه‌ی دووه‌م كه رێككه‌وتنی پێش وه‌خته هه‌بووه كه ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه به‌كراوه‌یی بهێڵدرێته‌وه به‌داخه‌وه".
ناوبراو گوتیشی "ئێمه له‌گه‌ڵ به‌كراوه‌یی به‌جێهێشتنی دانیشتنی یه‌كه‌م نه‌بوون وه‌كو فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌به‌ر دوو هۆكار یه‌كه‌مییان بریتییه له‌وه‌ی نه‌ده‌بوو په‌یڕه‌وی ناوخۆ پێشێل نه‌كرێت و پابه‌ند بین به یاساوه، هه‌روه‌ها هۆكاری دووه‌میش بریتییه له‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كان له رابردوودا نه‌یانتوانیوه گفتوگۆ ده‌ست پی بكه‌ن ئه‌وا به‌راستی هیچ خه‌تای په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتارانی تێدا نییه كه له‌په‌یڕه‌و لابده‌ین، پاشان ده‌بوو سه‌رۆكی ته‌مه‌ن گوێی له خاڵی نیزامی په‌رله‌مانتارانی كۆمه‌ڵ و نه‌وه‌ی نوێ بگرتبا".
عه‌بدولستار مه‌جید له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن روونی كرده‌وه "به‌لانی كه‌م ده‌بوو كاتێكی نزیك دابنرابا و لایه‌نه سیاسییه‌كان ناچار بكه‌ین بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان".
سه‌باره‌ت به به‌شدارییكردن له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمیش كه كابینه‌ی نۆیه‌م ده‌بێت مه‌جید گوتی "لهرێگهوه بڕیارمان نه‌داوه ئۆپۆزسیۆن بین و له رێگه‌شه‌وه بڕیارمان نه‌داوه كه به‌شداریی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین، هیچ به‌په‌له نین بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه، به‌ڵكو ته‌ماشای بارودۆخی سیاسی ده‌كه‌ین و چاوه‌ڕوانی ئه‌و دامه‌زراوانه ده‌كه‌ین كه دروست ده‌كرێن له‌نێویاندا په‌رله‌مان، هه‌روه‌ها ئایا ده‌توانرێت حكوومه‌ت حكوومه‌تێكی خزمه‌تگوزار بێت و ده‌توانێت داواكارییه‌كانی خه‌ڵك جێبه‌جێ بكات، هه‌روه‌ها ئه‌م په‌رله‌مانه په‌رله‌مانێكی كارا بێت و به‌م شێوه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ به په‌یڕه‌و شكاندن ده‌ست پێ نه‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌و كاته‌ی گه‌یشته ئه‌وه‌ی سه‌ردانی ئێمه كرا و داوای به‌شدارییان لێكردین ئه‌و كات قسه‌ی خۆمان ده‌بێت".
له كۆتایی قسه‌كانیدا په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی روونیشی كرده‌وه "له ئه‌سڵدا هه‌ر حزب و پارتێكی سیاسی كه به‌شداریی هه‌ڵبژاردن ده‌كات بۆ ئه‌وه‌یه كه ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست، ئێمه پاش راوێژكردن به كادیره باڵاكانی خۆمان بڕیار ده‌ده‌ین كه به‌شداربین له‌حكوومه‌ت یان ئۆپۆزسیۆن بین".