كونسوڵی گشتی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمی كوردستان، ستایشی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كات له رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش و په‌نادانی ئاواره‌كانی خوارووی عێراق كه روویان له هه‌رێم كردووه.
كونسوڵی گشتی وڵاتی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمی كوردستان، دیته‌ر لاملێ رایگه‌یاند "بارودۆخی ناوچه‌كه دژواره شه‌ڕی داعش و قه‌یرانی ئابووری له هه‌رێمی كوردستان، ره‌وشه‌كه‌ی به جۆرێكی تر كه چاوه‌ڕوان نه‌ده‌كرا روویداو بۆ ماوه‌ی 12 مانگه ئه‌ڵمانیا به‌هۆی قه‌یرانی ئابووری له هه‌رێمی كوردستان چالاكییه‌كانی راگیراوه".
ئه‌و قسانه‌ی كونسوڵی گشتی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمی كوردستان، له میانه‌ی به‌خشینی خه‌ڵاتی چاوی كراوه بوو به‌سه‌ر سێ رۆژنامه‌نووس كه ساڵانه ئه‌كادیمیای ئه‌ڵمانی له عێراق بۆ كاری رۆژنامه‌وانی رێكی ده‌خات.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاته‌كه لاملێ گوتی "په‌یوه‌ندیمان زۆر باشه له سه‌ر ئاستی سیاسی هه‌روه‌ها سه‌ربازی و مرۆیی".
جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی پێشتر بڕیاری دابوو به‌بێ جیاوازی چه‌ك ره‌وانه‌ی ناوچه قه‌یراناویه‌كان نه‌كات به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان، جێبه‌جێ نه‌كرد و چه‌كی ره‌وانه‌ی كوردستان كرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌شه‌ری داعشدا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن.
كونسوڵی گشتی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمی كوردستان، گوتیشی "سوپاسی خه‌ڵكی كوردستان، هه‌روه‌ها هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین كه قاره‌مانانه توانیان رووبه‌ڕووی چه‌كدارانی داعش ببنه‌وه بێگومان ئه‌وان له جیاتی جیهان ئه‌و شه‌ڕه ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش مایه‌ی ستایشكردنه".
سه‌باره‌ت به كڕینی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن وڵاته‌كه‌یه‌وه لاملێ گوتی "ئه‌ڵمانیا تا ئێستا نه‌وتی له هه‌رێمی كوردستان نه‌كڕیوه".
هه‌ر سه‌باره‌ت به پێدانی چه‌ك له‌لایه‌ن وڵاتی ئه‌ڵمانیا به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كونسوڵی گشتی گوتی "به‌ڵی چه‌كی باشمان پێداون، به‌تایبه‌تی چه‌كی میلانۆ بێگومان ئه‌م چه‌كانه‌ش له‌سه‌ر داخوازی حكوومه‌تی هه‌رێم بووه به‌پێی ئه‌و لیسته‌ی پێی داوین".
گوتیشی "له‌بواری راهێنانیشدا ئه‌ڵمانیان ده‌وری باشی بینیوه، راهێنانمان به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كردووه، تیمی پێشمه‌رگه چوونه‌ته ئه‌ڵمانیا بۆ راهێنان هه‌روه‌ها له ئێستاشدا خولێكی راهێنان به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كرێ كه نزیكه‌ی 2000 كه‌سن به‌هاوكاری پێنج وڵاتی ئه‌ورووپی".
كونسوڵی گشتی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێم باسی له په‌یوه‌ندییه‌كانی تری وڵاته‌كه‌ی و هه‌رێمی كوردستان كرد و ده‌ڵێت "ئێمه یه‌كه‌م وڵات بووین ساڵی 2009 نوێنهرایهتمان كرده‌وه له هه‌رێمی كوردستان دواتر به قوتابخانه‌یه‌ك ده‌ستمان پێكرد پاشان ژووری بازرگانیمان كرده‌وه، كه‌واته رۆژ به‌رۆژ په‌یوه‌ندی و هاوكارییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، زیاتر ده‌چێته پێشه‌وه".
سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنی پرسی داعش له عێراق كه بۆ ساڵێكه ئه‌و شه‌ڕه به‌رده‌وامه، دیته‌ر لاملێ بۆ په‌یامنێری ئانادۆڵو گوتی "پرسی داعش چه‌ند به سه‌ربازیی چاره‌سه‌ر ده‌بێت، ئه‌وه‌نده‌ش پێویستی به چاره‌سه‌ری سیاسی هه‌یه ئه‌گه‌ر نموونه‌ی ساڵێك له جه‌نگ بهێنینه‌وه بێگومان له‌م ساڵه‌دا شه‌ڕێكی خراپ رووی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرد له‌ماوه‌ی ئه‌م ساڵه زیاتر له سێ هه‌زارجار هێرشی ئاسمانی له‌ناوچه‌كه كراوه‌ته سه‌ر مۆڵگه‌ی چه‌كدارانی داعش هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 1200 شه‌هید و قوربانی له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هه‌یه و زیاتر له 10 هه‌زار چه‌كداری داعش‌یش كوژراوه، كه‌چی شه‌ڕه‌كه به‌رده‌وامه، كه‌وایه ئه‌م پرسه چه‌ند پێویستی به چاره‌سه‌ری سه‌ربازیی هه‌یه ئه‌وه‌نده‌ش چاره‌سه‌ری سیاسی پێویسته".
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به هاوكاری چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی به چه‌كدارانی حه‌شی شه‌عبی له عێراق.
كونسوڵی گشتی له هه‌رێمی كوردستان، دیته‌ر لاملێ بۆ په‌یامنێری ئانادۆڵو گوتی "ئه‌ڵمانیا هاوكاری چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی چه‌كدارانی حه‌شی شه‌عبی نه‌كردووه".