بینگۆل
سه‌رۆک کۆمار ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له یه‌کتربڕی فه‌رمانگه‌ی پۆسته وتارێکی پیشکه‌شی دانیشتوانی شاری بینگۆل کرد.
سه‌ر کۆمار ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "له رۆژانی 6، 7و 8ی تشرینی یه‌که‌مدا سه‌رۆکی ئه‌و پارته‌ی رێکخراوی تیرۆریستی له پشتییه‌وه‌یه چی کرد؟ گوتی 'برژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان' و ئایا 50 برامان نه‌کوژران؟ کێ بوون ئه‌وانه‌ی کوژران؟ کورد بوون. کێ بوون بکوژه‌کان؟ ئه‌وانیش کورد بوون. ئه‌مانه کوردیان به ده‌ستی کورد دا به کوشت. ئایا برا زازاکان و برا کورده‌کانی من پشتیوانی له‌م تۆڕه خیانه‌تکاره ده‌که‌ن؟"
ئه‌ردۆغان گوتیشی: "ناترسن له‌وه‌ی هاریکاری هه‌موو ئه‌وانه بکه‌ن که پاشماوه‌ی تورکیای کۆنن'' دواتر به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر گوته‌کانی و رایگەیاند: ''ئه‌و رێکخراوه تیرۆریستییه‌ی له داداگای چاغلایان دادوه‌رێکی ئێمه‌ی شه‌هید کرد، پشتیوانی له‌مانه ده‌کات. رۆژنامه‌کانی رێکخراوی هاوته‌ریب ئه‌مانه به‌رز ده‌که‌نه‌وه بۆ ئاسمان و به شان و باڵیاندا هه‌ڵده‌ده‌ن. ئه‌گه‌ر بێتوو باسی مێدیای کوده‌تاچی دۆغان بکه‌ن، ئه‌وا ئه‌وانیش هاوپه‌یمانن له‌گه‌ڵ ئه‌مان، لۆبی ئه‌رمه‌نییه‌کان، هاوره‌گه‌زخوازان، عه‌له‌وییه‌کان، هه‌موو ئه‌م نوێنه‌ری دووبهرهرکییانه تاجی سه‌ری ئه‌وانن. له‌لایه‌ن هه‌ندێک دامه‌زراوه‌ی چاپ و په‌خشی نێوده‌وڵه‌تیشه‌وه که تورکیا وه‌ک کۆڵۆنیاڵی خۆیان ته‌ماشا ده‌که‌ن پشتیوانی کران''.