اربیل
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پشتگیری له په‌یامه‌كه‌ی بارزانی كرد ده‌رباره‌ی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی 2 ساڵ.
له‌وباره‌یه‌وه یه‌كێتی له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆیدا په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا هاتووه "بڕیاره یاسای په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی و سازان له‌باره‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ره‌شنووسی ده‌ستوور، هه‌نگاوێكی زۆر گرنگه بۆ خه‌ڵكی كوردستان و لایه‌نه سیاسیه‌كان".
له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه "به‌پێویستی ده‌زانین ده‌ستخۆشی له به‌ڕێزتان بكه‌ین، هاوكات به‌ڕێزتان و هه‌موو لایه‌نه‌كانی كوردستان و خه‌ڵكی كوردستانیش له‌وه دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، كه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ به‌دیهێنانی سازانی نیشتمانی و دروستكردنی كۆده‌نگی سه‌باره‌ت به كه‌یسی ده‌ستوور هاوكاری كارای په‌رله‌مان و لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌بین و له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه، مه‌سه‌له‌ی ده‌ستوور، بناغه‌یه‌كی گرنگ و پێویسته بۆ ئه‌زموونی حوكمڕانی كوردستان و ژیانی كوردهواری. بۆیه دووباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه، كه له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌وڵ و میكانیزمێكی كۆكهرهوهدا سه‌رباره‌ت به هه‌مواركردنه‌وه‌ی ره‌شنووسی ده‌ستوور به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی مامه‌ڵه بكه‌ین".
بڕیاربوو هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له 21 ئه‌یلولی ساڵی 2013، به‌ڵام به‌رله‌وه‌ی كاتی شووی فه‌رمی په‌رله‌مان بێ، هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار یاسای درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان بۆ 2 ساڵ به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ تێپه‌ڕاند. ئۆپۆزسیۆنیش به توندی دژی وه‌ستایه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی ده‌ڵێت:" ئێمه بڕیاری په‌رله‌مانی كوردستان ره‌تناكه‌ینه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه به‌واتای ئێمه قه‌بوڵی ده‌كه‌ین نایه‌ت".