ئه‌نقه‌ره
به گۆێره‌ی لیدوانیَك که له سه‌ر سایتی سهرکردهیهكیی
سوپای تورکیا بڵاو كراوه‌ته‌وه، سوپای تورکیا وه‌ڵامی
ڕووداوه‌کانی سنوری وڵاته‌كه‌ی ده‌داته‌وه.
کاتژمێر ۱۰ی رۆژی چوار شه‌ممه هاوڵاتیه‌ك له ناوچه‌ی جهیلانپناری تورکیا له‌سه‌ر سنوری سوریا و توركیا ته‌قه‌ی لێ ده‌كرێ و به سووکی بریندار ده‌بێت.
هه‌روه‌ها له گوتاره‌که‌ی سهرکردهكهی تورکیا ئاماژه‌ی به ئه‌وه‌یش کراوه، که
ململانێ له نێوان چه‌کداره‌کان و ئۆپۆزسیۆنی سوریا تا به‌ری به‌یان
شهر به‌رده‌وامبووه و له ئه‌نجامدا ته‌قه له ماڵی هاوڵاتیان و بنکه‌ی
ئاسایشی جه‌یلانپنار کراوه.
هه‌ر له‌و سایته ئه‌وه‌ش ڕاگه‌یاندراوه که "به گۆێره‌ی په‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی چه‌کداری شتێکی یاساییه کاتیك به ته‌قه لایه‌نێك هێرش ده‌كاته سه‌ر لایه‌نێكی تر".