Adham Kako,Mohamad Misto,Hemın Othman Mohammed
25 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 25 شوبات 2017
كه‌مبوونه‌وه‌ی متمانه‌ی رژێم لای ئه‌و پێگه‌یه‌ی پشتیوانی له رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات له شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌دا كه پێی ناوه‌ته حهوتهمین ساڵه‌وه، له‌گه‌ڵ فشاری خه‌ڵكی ئەو وڵاتە بۆ رزگاركردنی كه‌سوكاریان له‌ژێر ده‌ستی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، حكوومه‌تی دیمه‌شق هانده‌دات له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆندا دیلەکانی بگۆڕێته‌وه.
بۆ دوایینجار رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د و لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له 7ی شوباتدا، له شاری حه‌مای ناوه‌ڕاستی سووریا دیله‌كانیان گۆڕیه‌وه.
رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د، له ساڵی 2012دا وه‌زاره‌تی رێككه‌وتنی نه‌ته‌وه‌یی دامه‌زراند و، لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆنیش له مانگی حوزه‌یرانی 2016دا، ده‌زگای گشتیی كاروباری دیلیان دامه‌زراند، له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی نێوان شاندی هەردوو كه له ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان كه دوو مانگی خایاند هاته ئاراوه، رژێم 55 دیلی راده‌ستی ئۆپۆزسیۆن كرد له ژن و منداڵ پێكهاتبوون، ئۆپۆزسیۆنیش 54 دیلیان راده‌ستی رژێم كرده‌وه كه له ژن و منداڵ پێكهاتبوون.
ئه‌و دیلانه‌ی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن راده‌ستی رژێمیان كرده‌وه، پیش‌تر له‌ژێر ده‌ستی رێكخراوی تیرۆریستیی داعشدابوون، كه پاش كشانه‌وه‌ی داعش له دوای شه‌ڕوپێكدادان له گوندەوارەکانی لازقیه كه‌وتبوونه ده‌ست لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن.
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای گشتیی كاروباری دیل، زه‌ید ئه‌بو زه‌ید ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه تیمێكی خۆبهشخیان پێكهێناوه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و ژن و منداڵانه‌ی رژێم له دیلگۆڕینهوهكهی 7ی شوباتدا ئازادی كردن.
ئه‌بو زه‌ید جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پیش‌تر رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د به‌جددی له‌باره‌ی بابه‌تی دیله‌كانه‌وه نزیكنهدهبووه و، هه‌مووانی به گهمهكانیهوه سه‌رقاڵ ده‌كرد.
ئه‌بو زید باسی له‌وه كرد كه ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌ربازی پله‌داری جیاواز و رهگهزجیاواز سه‌ربه رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆندان، له‌به‌رئه‌وه ره‌نگه له‌م نزیكانه‌دا دیلگۆرینهوهیهكی نوێ له‌نێوان ئۆپۆزسیۆن و رژێم ئه‌نجام بدرێت.
هاوكات ئه‌بو زه‌ید ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه دیلگۆرینهوهكه سه‌ره‌تا ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه كه هاوكاری شۆڕش بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی گرووپه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و كه‌سه نزیكه‌كانیان، له گرتووخانه‌كانی رژێمیشدا نزیكه‌ی 10 هه‌زار بەندکراوی سیاسیی هه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای گشتیی كاروباری دیل، ئه‌بو زه‌ید جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌نێو گرتووخانه‌كانی رژێمدان تێكڕا له‌نێوان 100هه‌زار بۆ 180هه‌زار كه‌س دەبن و، پێشبینی ده‌كرێت 12-13هه‌زاریان ئافره‌ت بن، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا حكوومه‌تی دیمه‌شق بی وه‌ستان به‌رده‌وامه له‌ده‌ستگیرکردنی خه‌ڵكی.
رێكخراوی لێبووردنی نێوده‌وڵه‌تی، له راپۆرتێكیدا كه 7ی شوبات بڵاوی كرده‌وه، باسی له‌وه كردووه كه رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، له مانگی ئه‌یلولی 2011ه‌وه تا كۆتایی ساڵی 2015، له‌نێو گرتووخانه‌ی سه‌ربازیی سهیدنایای دیمه‌شق، پێنج هه‌زار بۆ 13هه‌زار كه‌سی به‌بێ دادگایی کردن له‌سێداره‌داوه كه زۆربه‌یان مه‌ده‌نی بوون.