Abdullah Shukur
07 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 08 کانوونی دووەم 2017
بەغدا
سەرۆکوەزیرانی عێراق حەیدەر ئەلعەبادی گوتی: " لە دوای رزگارکردنی مووسڵ ھێڵی بۆری نەوتی لەگەڵ تورکیا دادەمەزرێنین. ئەمەش پەیوەست دەبێ بە رێککەوتنی نێوان ھەردوو وڵات".
لە دوای ھاتنی سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم بۆ شاری بەغدا، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ھەماھەنگی ستراتیژی لەسەر ئاستی باڵا لە نێوان تورکیا-عێراق بە سەرکردایەتی بینالی یڵدرم و سەرۆکوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی ئەنجامدرا و پاشانیش کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەش رێکخرا.
عەبادی لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا رایگەیاند کە دەیانەوێ پەیوەندی بازرگانی و ئابووری لەگەڵ تورکیا بەھێز بکەن. گوتیشی: " سەرۆکوەزیران یڵدرم لەگەڵ وەزیرە گرنگەکانی ھاتبووە. ھەماھەنگی لە بوارەکانی ھەواڵگری، پەروەردە، ئاسایش و ئابووری ئەنجام دەدرێت".
عەبادی لەبارەی ھەبوونی چەکدارانی پەکەکە لە خاکی عێراق گوتی: " دەستووری ئێمە بە ھیچ شێوەیەک رێگە بە ھیچ کەسێک نادات کە ھێرش بکاتە سەر وڵاتانی دراوسێمان".
ھاوکات سەرۆکوەزیرانی عێراق حەیدەر ئەلعەبادی لەبارەی ھەبوونی سەربازانی تورکیا بەمەبەستی مەشق و راھێنان لە خاکی عێراق گوتی: " لە بەلاغی کۆتای کۆبوونەوەی پەیوەندیدار بە پرسی باشیک، داواکاری خۆمان لەمەڕ کشانەوەی ھێزەکانی تورکیا پێشکەش کرد. لایەنی تورکیش جەختی لە رێزگرتن لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق کردووەتەوە".
عەبادی جەختیشی لەوە کردەوە کە بەرەنگاربوونەوە لە دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش گەیشتووەتە ھەنگاوی کۆتای و شاری موسڵیش بە زووترین کات لە تیرۆریستان پاکدەکرێتەوە.
عەبادی ئاماژەی بەوەش دا کە لە دوای رزگارکردنی شاری موسڵ ئامادەی ھەماھەنگین لەگەڵ تورکیا. گوتیشی: " لە دوای رزگارکردنی مووسڵ ھێڵی بۆری نەوتی لەگەڵ تورکیا دادەمەزرێنین. ئەمەش پەیوەست دەبێ بە رێککەوتنی نێوان ھەردوو وڵات".
سەرۆکوەزیرانی عێراق حەیدەر ئەلعەبادی لەبارەی پرسیارێکی پەیوەندیدار بە قوتابخانەکانی سەر بە فەتۆ لە عێراق گوتی: "قوتابیانی عێراقی لەم قوتابخانانە دەخوێنن. ئامادەین چاو بەم بابەتە بخشێنینەوە. بە رەچاوکردنی بەرژەوەندی قوتابیانی عێراقی و ھەماھەنگی ھەردوو لایەن چارەسەرێک دەدۆزینەوە".