حەڵەب
بەگوێرەی راگەیەنراوەی (رێکخراوی مافی مرۆڤ لەسوریا) لەئاکامی چەند ھێرشێکی فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای سوریا لەشارەکانی (حەڵەب، ئیدلیب، دەریرەزوور، حەما، رەقا کۆنەیترا) زیاتر لە ٣٠ کەس کوژران و ١٠٢ ی دیکە بریندارکراون.
بەشی زۆری کوژراوەکان ژنان و منداڵانن وەکو رێکخراوەکە دەڵێ.
جگە لەکوژراو و برینداران، دەیان ماڵ و خانوو خاپوور بوون و زیانێکی ماڵی زۆر بەر ئەو ناوچانە کەوتووە.