ئەنقەرە
وەزیری دەرەوەی تورکیا (ئەحمەد داود ئۆغڵو) بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا (ویلیەم ھێگ ) کردو پێکەوە تاوتوێی تەنگەژە سیاسی و ئەمنییەکانی میسریانکرد.
لەو وتووێژەدا ھێگ و داود ئۆغڵو نیگەرانی وڵاتەکانیان دووپاتکردەوە لەو رووداوانەی بەم دواییە لەمیسر قەومان و ئیدانەی بەگژداچوونەوەی ھێزە ئاسایشپارێزکانیان کرد بەڕووی خۆپیشاندەراندا.
بڕیارە بەزووی ھەردوو وەزیر دیداری راستەوخۆ بکەن و بایەخدانیان بەڕووداوەکانی میسر چڕتر بکەنەوە.