Zana Natık Kerem
23 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 24 تشرینی دووەم 2017
ریاز ــ AA
شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیز ئالسعود نامەیەكی لە میری كوێت، سەباح ئەحمەد جابر سەباحەوە بە دەست گەیشت.
بە پێی ئاژانسی هەواڵیی سعوودیە، وەزیری دەرەوەی كوێت، سەباح حەمەد سەباح لە میانی سەردانەكەی بۆ ریاز، نامەیەكی میری وڵاتەكەی، سەباح ئەحمەد جابر سەباح رادەستی شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیز ئالسعود كردووە.
ئاژانسەكە ناوەڕۆكی نامەكەی ئاشكرا نەكردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری دەرەوەی كوێت، خالید حەمەد سەباح بە سەردانێك گەیشتە شاری ریازی پایتەختی سعوودیە.
ئەم سەردانەی وەزیری دەرەوەی كوێت بۆ سعوودیە دوای دوو رۆژ لەو سەردانە دێت كە برای میری قەتەر، جوعان بن حەمەد ئالسانی بۆ كوێت ئەنجامی دا و لە میانیدا، نامەیەكی میری قەتەری رادەستی میری كوێت، سەباح ئەحمەد جابر سەباح كردبوو.