مەدرید
دوای ئەوەی لە پەرلەمانی ئیسپانیا سوێندی یاسای خوارد لەگەڵ خێزانی شاژن لێتیزیا بە ئۆتۆمبیلێکی تەنتە لە ناو شەقامەکانی مەدریدی پایتەختدا سوڕایەوە و سڵاویان لە خەڵک کرد. دواتر بەرەو کۆشکی پاشایەتی رۆیشتن.
ھاوڵاتیانی ئیسپانیا لە ژێر کەشێکی گەرمدا بە جۆشوخروش چاوەروانی ھاتنی شای ئیسپانیایان دەکرد. بە دروشمی جۆراوجۆر بە یەک دەنگ ھاواریان دەکرد "بژی شا, بژی ئیسپانیا, بژی فەلیپە."
شا فیلیپ چووە کۆشکی پاشایەتی لە بالکۆنی کۆشکەکەدا سڵاوی لە خەڵکەکەی کرد، خەڵکی ئیسپانیاش بە گەرمی پێشوازیان لە خوان کارلۆس کرد بە یەک دەنگ ھاواریان بۆ ناوهێنای ئەو دەکرد.
ئەو خەڵکەشی کە بەشداریان لە مەراسیمەکە کرد زیاتر لە دوو ھەزار کەس دەبوون.