قودس
سەرۆکی پارتی کرێکارانی ئیسرائیل ئیزاک ھێرزۆگ رەخنەی توندی لە بنیامین ناتانیاھو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل گرت، بەوەی کە دەڵی "کورد مافی سەربەخۆییان ھەیە."
لەلێدوانێکی بۆ رادیۆی دوڵەتی ئیسرائیل سەرۆکی پارتی ئۆپۆزسۆنی ئیسرائیل ھێرزۆگ سەبارەت بە پشتیوانی بۆ سەربەخۆیی کورد، گوتی: "بە گوتنی ئەوەی کورد مافی سەربەخۆییان ھەیە، لە لایەن ناتانیاھوەوە ئەوە دەگەیەنێ کە ئیسرائیل لایەنی مەسەلەیەکە و نەوت بەسەر ئاگردا دەپرژێنێ."
ھێرزۆگ بانگەوازی بۆ ناتانیاھو کرد کە ھەنگاوی بوێرانە بۆ سەقامگیری ناوچەکە بنێ و لەمباریەوە گوتی: "پێویستە سەرۆکوەزیران واز لە پشتیوانی بۆ ھەندێ لایەن بهێنێ بەھەماھەنگی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە بۆ سەقامگیری رۆژھەڵاتی ناوەراست ھەنگاوی بوێرانە بنێ."
ناتانیاھو لە گوتەیەکیدا لە زانکۆی تەلئەڤیڤ رایگەیاند: "پێویستە پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردانی عێراق بکەین، چونکە ئەوان ھەڵوێستی سیاسی ئەرێنیان سەلماندووە، گەلێکی خۆراگرن و بەردەوامن لە تێکۆشاندان، بەو پێیەی مافی سەربەخۆیی سیاسیان ھەیە."