فرانسۆ هۆلاند، سەرکۆماری فەرەنسا و شاندێکی یاوەری گەیشتنە عەرەبستانی سعودی و لەگەڵ شا عەبدوڵا دا کۆبوونەوە.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی عەرەبستانی سعودی، شا عەبدوڵا لە ریاز لەگەڵ فرانسۆ هۆلاند سەرۆکی فەرەنسادا کۆبۆتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی هەردوو وڵات و پێشهاتەکانی ناوچەکەو جیهان کراوە.
راگەیەنرا لە نێوان لاورێنت فابیۆس وەزیری دەرەوەی فەرەنسا و شازادە سلێمان بن عەبدولعەزیز ئال سعود وەزیری بەرگریی سعودیە، ڕێککەوتننامەیەک بە مەبەستی زیاتر پەرەپێدانی هاریکاریی تەندروستیی نێوان هەردوو وڵاتدا ئیمزا کراوە.
هاوشانی وەزیرەکان زیاتر لە نوێنەری ٣٠ کۆمپانیای فەرەنسی، یاوەری شاندەکەی هۆلاند دەکەن.
بڕیارە سەردانەکەی فرانسۆ هۆلاند بۆ سعودیە دوو رۆژ بخایەنێ و لە دووەم رۆژی سەردانەکەیشیدا بەشداری لە مونتەدای ئابووریی نێوان فەرەنساو سعودیە بکا.
سعودیە ساڵی ٢٠١٣ قەبارەی بازرگانیی خۆی لەگەڵ فەرەنسا دا گەیاندۆتە هەشت ملیار یۆرۆ. بەمەیش فەرەنسای وەک هاوکاری یەکەمی خۆی لەقەڵەم داوە لەناوچەکەدا.