کۆنفرانسی رێکخراوی زیندووکردنەوەی رۆحی ئیسلامی کە دووەمین رێکخراوەی گەورەی وڵاتانی ئەفریقایە، لە شاری تۆرنتۆ کۆتایی پێھات.
لەو کۆنفرانسەدا کە بە ھەزاران موسڵمان ئامادەی بوون، داوا لە شێخ، زانایان، سەرۆکی ھۆز، پیاوانی ئاینی و کەسانی ناوداری میسر کرد "پشتگیریی لە ستەم و ستەمکاران نەکەن."
ئامادەبووانی کۆنفرانس کە رۆژی ھەینی دەستیپێکردبوو، باسی رووداو و پێشھاتەکانی وڵاتانی ئیسلامییان کرد. پرۆفیسۆر تارق رەمەزان گوتەیەکی پێشکەش کرد و تێیدا داوای کرد دەبێ خەڵکی میسر بە ھیچ شێوەیەک پشتگیریی لە ستەمکاران کە مەبەستی دەساڵاتدارانی ئێستای ئەو وڵاتەیە، نەکەن.
تارق رەمەزان ھەروەھا گوتی: "لە وڵاتانی سوریا، عێراق، فەلەستین، ئەفغانستان و میسر، ستەمکاران ھەن، لەوەی تراژی تر ئەوەیە کە پیاوانی ئاینی ئەو وڵاتانە لە ژێر ناوی ئیسلامدا پشتگیریی لەو ستەمکارانە دەکەن."