لە شاری ئانتاڵیای گەشتیاریی، شەوی شاهانەیی دەست پێدەکا ونرخی مانەوەی شەوێکیش تا وەک پاشا بژیت لەهۆتێل و ڤێلاکاندا، سێ هەزار و پێنج سەد دۆلارە.
لە شاری ئانتاڵیا کە ناوەندی گەشتیاریی تورکیایە و ساڵانە ١١ ملیۆن گەشتیاری بیانی و چوار ملیۆن گەشتیاری ناوخۆی تورکیا ڕووی تێدەکەن، شوێنی مانەوەی بۆ هەموو چین و توێژەکان دابین کردووە. لە پۆڵینی ئاستەکان بۆ مانەوەی شاهانەیی، نرخی مانەوەی یەک شەو لە هۆتێل و ڤێلاکاندا سێ هەزار و پێنج سەد دینارە.
لەو هۆتێلانەدا کە ٢٤ سەعات خزمەتگوزاریی بەردەوامی لێیە ،چەندین ژوری تایبەتی vip ی تێدایەو ساڵانە چەندین گەشتیار لە روسیا و ئۆکرانیا، وڵاتانی عەرەبی و رۆژهەڵاتی ناوەراست کە زۆرێکیان شازادەو وەزیرو وەرزشوانانی بەناوبانگی جیهانی و خاوەنکاری جیهانین، تێیدا دەمێننەوە.
نرخی مانەوە بۆ یەک شەو لە ئۆتێلە پێنج ئەستێرەییەکان لە ٣٥٠٠ دۆلارەوە دەست پێ دەکات تا ١٦٠٠٠ یۆرۆ.
یەکێ لە هەرە گرانترین هۆتێلەکان لە شارەکەدا، ماردان پالاسە و لەسەر دیزاینی سەردەمی عوسمانییەکان دروستکراوە، ساڵی ٢٠١٢ لە لایەن world travel wards وەکو یەکەم و باشترین تەلاری شاهانەیی دنیا هەڵبژێردرا.