حەلەب
بە هۆی هێرشەكانی سوپاكەی بەشار ئەسەد 89 كەس لە ناوچە جیاجیاكانی سووریا كوژراون.
كۆمیتەی مافی مرۆڤی سووریا لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە كە رژێمی سووریا هێرشی زەمینی و ئاسمانی كردووەتە سەر ناوچەكانی ژێر كۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆن و بە هۆی ئەو هێرشانەوە لە حەلەب 42 کەس، لە دیمەشق 13کەس ، لە دەرعا پێنجکەس ، لە حەما ولازقییە و دێرەزۆریش سێ كەس بە گشتی 63 كەس كوژراون.
لە نێو كوژراوەكاندا پێنج منداڵ و چوار ئافرەت هەن و كەسێكی دیكەیش بە هۆی ئەشكەنجەی هێزەكانی رژێمەوە گیانی لەدەستداوە.
لەلایەن خۆیەوە كۆردیناسیۆنی هەرێمی سووریا ئاماژەی بەوە كرد كە فڕۆكەكانی هاوپەیمانان هێرشیان كردووەتە سەر تیرۆریستانی داعش لە ناوچەی نەشوا باشووری شاری حەسەكە.
فڕۆكەكانی جەنگی رژێمی سووریایش هێرشی سەر ناوچەی مەنبجیان كرد كە لە دەستی تیرۆریستانی داعشدایە و دەکەوێتە باكووری رۆژهەڵاتی شاری حەلەب و بە هۆی ئەو هێرشانەوە 26 كەسی مەدەنی كوژراون.
لە راگەیەنراوێكی هۆبەی بەرپرسیاریەتی پێكهاتەكانی ئۆپۆزسیۆنی سووریایشدا جەخت لەوە كراوە كە فڕۆكەكانی جەنگی رژێمی سووریا زیاتر لە 10 جار هێرشیان کردووەتە سەر ناوچەی مونبج باكووری رۆژهەڵاتی حەلەب.