هەولێر
له وتووێژێكی له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئانادۆڵو، موحسین عەبدوڵا سه‌رۆكی لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردستان بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ده‌ڵێ:"ناتوانم هیچ به‌ڵێنێك به‌خه‌ڵك بده‌م له به‌رئه‌وه‌ی جێبه‌جێكردنی ئاسان نییه،"
ئەو هەرچەندە پ.د.ک تۆمەتبار دەکا بە بەخشینەوەی پارە بۆ کڕینی دەنگ و سەربەخۆ نەبوونی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، بەڵام پێشبینی ده‌كا ئه‌مجاره‌یش ئەو حزبە هەڵبژاردنی هەولێر بباته‌وه.
موحسین روونیکردەوە بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی پرۆژه‌ی تایبه‌ت و به‌رنامه‌ی خۆی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئاوی خواردنه‌وه، ئاوه‌ڕۆ، په‌روه‌رده، ژینگه‌و چاره‌سه‌ری کەمی سه‌وزایی له شاری هه‌ولێر.
موحسین عه‌بدوڵا گوتی: "یه‌كێ له كێشه دیاره‌كان له پارێزگای هه‌ولێر، به فیڕۆدانی ئاو و نه‌بوونی به‌رنامه‌یه له دابه‌شكردن و چاودێریكردنیدا. ئێمە به‌رنامه‌مان هه‌یه تا پێوه‌رێك دابنرێ بۆ ئه‌وه‌ی ئاوی خواردنه‌وه چیتر به فیڕۆ نه‌درێ، هه‌روه‌ها چاودێریكردنی به‌رپرسانی ئیداری لە هه‌ولێره پێویسته، ئه‌نجومه‌نی پارێزگا چاودێری وردی كاری پارێزگار و به‌رپرسانی ئیداری شاره‌كه بكا له كاتی جێبه‌جێكردنی پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.