نیویۆرک
لە کۆبوونەوەیەکی داخراوی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کە لەسەر داوای فەرەنسا ئەنجامدرا، ئەو ٥٥ ھەزار وێنە و بەڵگەیەی لە لایەن سەربازێکی پێشووی سوریا گیرابوون، نیشانی ئەندامانی ئەنجومەن دران.
ئەو شارەزایانەی راپۆرتیان لەبارەی ئەو وێنە و بەڵگانەوە ئامادەکردبوو، ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون و زانیارییان پێشکەشی ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە کرد.
دوای کۆبوونەوەکە، نوێنەری ھەمیشەیی فەرەنسا گێرارد ئەراود لەگەڵ ئامادەکاری راپۆرتەکە پڕۆفیسۆر دێڤد کرانێ و پسپۆڕی پزیشکی دادوەریی دکتۆر ستوارت ھاملتۆن، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەشیان سازکرد.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.