Zana Natık Kerem
19 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 20 حوزەیران 2017
ریاز ــ AA
سعوودیە رایگەیاند كە هێزە دەریاییەكانی رووبەڕووی سێ بەلەم بوونەوە كە هەوڵیاندا كێلگەی نەوتی مەرجانی ئەو وڵاتە بكەنە ئامانج كە كێڵگەیەكی هاوبەشە لەگەڵ ئێران و دەكەوێتە كەنداوی عەرەبی.
ئاژانسی هەوڵی فەرمی سعوودیە لە زمانی سەرچاوەیەكی بەرپرسی وڵاتەكەی راگەیاند كە ئێوارەی رۆژی هەینی رابردوو سێ بەلەم كە ئاڵای سپی و سووریان هەڵگرتبوو هاتنە ناو سنووری درەیایی سعوودیە.
بەرپرسەكە گوتوویەتی: "سێ بەلەمەكە بە خێراییەكی زۆری بەرەو كێڵگەی نەوتی مەرجانی سعوودیە دەرۆیشتن و دواتر هێزی دەریایی سعوودیە بە تەقەكردن بەلەمەكانیان ئاگادار كردەوە".
بە گوتەی بەرپرسەكە، یەكێك لە بەلەمەكان دەستی بەسەردا گیرا كە چەكی هەڵَگرتبوو و دوو بەلەمەكەی دیكەش هەڵاتوون.
كێڵگەی مەرجانی سعوودیە كێڵگەی نەوتی هاوبەشە لەگەڵ كێڵگەی فروزانی ئێران لە كەنداوی عەرەبی.
پێشتریش ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئیرنای ئێران بڵاوی كردەوە كە شەوی هەینی رابردوو، هێزی دەریایی سعوودیە تەقەی لە سێ بەلەمی راوچی ئێرانی كردبوو دوای ئەوەی بەبێ هیچ مەبەستێك چووبوونە ناو سنووری دەریایی سعوودیەوە.
ئاژانسەكە راشیگەیاند كە بە هۆی تەقەكردنەكەوە یەكێك لە راوچییەكان كوژراوە.